به‌ره‌ی سهوزوسوور ڕێسای ٧٥ڕۆژه ده‌ستکاری ناکات
به‌ره‌ی سهوزوسوور، به‌ر له هه‌ڵبژاردنه‌کانی پاییزی ئه‌مساڵدا، به‌ڵێنی نادات ئه‌و شته له نێو ببات که به ڕێسای 75 ڕۆژه ناو نراوه، واتا که مرۆ ـ وه‌ک ئێستا ـ نه‌توانێت له 75 ڕۆژ زیاتر کاری نیودهم و دهمکاری بکات و له هه‌مان کاتدا قه‌ره‌بووی بێکاریی وه‌ربگرێت. دیاره زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی دهمکاری یده‌که‌ن ژنن و زۆربه‌ی ئه‌مانیش ئه‌ندامی سه‌ندیکای شاره‌وانییه‌کانن و، سۆسیالدێمۆکراتهکانیش له‌مه‌وبه‌ر به‌ڵێنیان دابوو که ئه‌م یاسایه نه‌هێڵن، به‌ڵام ئێستا په‌شیمان بوونه‌ته‌وه و، سه‌رۆکی یه‌کێتیی سه‌ندیکای شاره‌وانی ـ ئیولڤه تیۆرن ـ ئه‌م بڕیاره‌ی ئه‌و پارتییه‌ی به‌لاوه نابه‌جێیه و ده‌ڵی ژنان ئاماده‌ی ئه‌وه‌ی کاری زیاتر بکه‌ن، به‌ڵام کاری زیاتریان پێ ڕاناسپێردرێت، بۆیه ناچار ده‌بن کاری نیودهمه بکه‌ن و بۆ کۆمه‌ککردنی بژیویشیان ڕوو له شاره‌وانییه‌کان بنێن، ئه‌گین ناچار ده‌بن ده‌ست له کاری خۆیان هه‌ڵبگرن و به بێ‌کاری ته‌واو بژمێردرێن تا بژیوێکی باشتریان بۆ دابین ببێت.
سۆسیادێمۆکراتهکان له‌مه‌وبه‌ر ڕه‌خنه‌ی له حوکمه‌ت بووه، که له‌و ڕۆژه‌وه ئه‌م گۆڕانکارییه‌ی داهێناوه، بواری ژنی له بازاڕی کاردا نه‌هێشتووه، به‌ڵام ئێستا ئیتر به‌ره‌ی سهوزوسوور شتی تری له له‌ناوبردنی ئه‌م ڕێسا به گرنگتر گرتووه. ئه‌مه گوته‌بێژی سیسه‌تی ئابووری سۆسیادێمۆکراتهکان ـ توماس ئیۆسترووس ـ ده‌یڵێت.