کابرای هاوکاری دێپلۆماسییه‌ سوورییه‌که‌ به‌ڕه‌ڵا کرا

ئه‌و سیاسه‌تکاره‌ی ستۆکهۆڵم که‌ تۆماته‌ی ئه‌وی خرابووه‌‌ پاڵ، نه‌خشه‌ی بۆ ڕفاندنی کچی دێپلۆماسییه‌کی پله‌به‌رزی سووری کێشابی، له‌ گرتووخانه‌ به‌ڕه‌ڵا کرا. دادگه‌ی پیداچوونه‌وه‌ وای بینیوه‌ که‌ ئیتر مترسیی ئه‌وه‌ له‌ ئارادا نه‌ماوه‌ درێژه‌ به‌ تاوانکاری بدات، یان که‌ سیاسه‌تکاره‌که‌ بتوانێ کار له‌ ڕه‌وتی لێکۆڵینه‌وه‌کانی پۆلیس بکات. به‌ڵام هێشتا تۆماته‌که‌ی له‌سه‌ر ماوه‌. ئه‌م سیسه‌تکاره‌ی که‌ گه‌لێک ئه‌رگی گرنگی له‌ شاری ستۆکهۆڵم پێ سپێردراوه‌، له‌ دوانزه‌ی ئه‌م مانگه‌دا به‌ هۆی به‌جێی واوه‌ گیرا، که‌ پیلانی بۆ ڕفاندنی مرۆڤ دانابێ. به‌پێی پارێزه‌ری گشتی ئه‌م که‌سه‌ به‌شداریی له‌ نه‌خشه‌کێشان بۆ ڕفاندنی کچێک کردووه‌، که‌ باوکی دێپلۆماسییه‌کی پایه‌برزی سه‌ر به‌ باڵوێژخانه‌ی سووریایه‌ له‌ ستۆکهۆڵم.