به‌ره‌ی سه‌وزوسوور نازانێت چه‌ندێکی بێکاری قه‌ره‌بوو بکاته‌وه‌

به‌ره‌ی سه‌وزوسووری به‌رهه‌ڵستکاری حوکمه‌ت له‌سه‌ر ژماره‌ی ئه‌و ڕۆژانه‌ ڕێک نه‌که‌وتوون که‌ لێیاندا که‌سی بێکار قه‌ره‌بووی بێکارییان پێ ده‌درێ، به‌ڵام سێ پارتییه‌که‌ی بره‌که‌ ڕایانگه‌یاندووه‌ که‌ له‌م پرسه‌ ورده ده‌بنه‌وه‌ تا له‌و هه‌لومرجه‌ بکۆڵنه‌وه‌ که‌ دوور نییه‌ بیڕه‌خسێنیت ماوه‌ی قه‌ره‌بووکردنه‌وی بێکاران له‌و حه‌فتاوپێنج ڕۆژه‌ زیاتر بێت که‌ به‌ره‌ی بۆرژووای حوکمڕان بڕیاری داوه‌.

به‌پێی سه‌رۆکی پارتیی چه‌پ ـ لارش ئۆلی ـ ئه‌مه‌ مانای وایه‌ که‌ به‌ره‌که‌یان به‌ نیازه‌ ژماره‌ی ئه‌و ڕۆژانه‌ زیاد بکات، به‌ڵام سه‌رۆکی پارتیی سۆسیادێمۆکراته‌کان ـ مۆنا سالین ـ ده‌ڵێت بواری ئابووریی بۆ ئه‌نجامدانی کاری وا له‌ بودجه‌دا نییه‌.دیاره‌ به‌ر له‌وه‌ی حوکمه‌تی ئێستای سوێد مه‌رجه‌کانی قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی بێکاری بگۆڕێت، بێکار بۆ سێسه‌د ڕؤژ قره‌بوو ده‌کرایه‌وه‌.