کارل بیلد له‌ ئیسرائیلی ده‌وێ ڕێی که‌شتییه‌ خێرخوازییه‌که‌ نه‌گرێ

وه‌زیری ده‌ره‌وی سوێد کارل بیلد، داوای له‌ ئیسرائیل کرد ڕێی که‌شتییه‌ یاریکاره‌که‌ نه‌گرێت که‌ ڕووی له‌ غه‌ززه‌ ناوه‌. حوکمه‌تی سوێد پێی باشه‌ که‌شتییه‌که‌ به‌پێی ئه‌و نه‌خشه‌یه‌ی که‌ دانراوه‌، بگاته‌ جێ و پێداویستییه‌ مرۆییه‌کان به‌ خه‌ڵکی غه‌ززه‌ بگه‌یه‌نێ. کارل بیلد ئه‌مه‌ی له‌ وه‌ڵامی نامه‌یه‌کدا نووسیوه‌، هێلێێن پێتته‌رشۆنی سۆسیادێمۆکرات و ئه‌ندامپه‌رله‌مان بۆی ناردووه‌. ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی سوێد له‌ ڕووی ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌یه‌ که‌ حوکمه‌تی ئیسرائیل کردوویه‌تی و لێیدا ڕایگه‌یاندووه‌‌ ئه‌گه‌ر ناچار بێ هێز بۆ پێشپێگرتنی که‌شتییه‌که‌ به‌ کار دێنێ.

وزیری ده‌ره‌وی سوێد له‌ نامه‌که‌یدا ده‌ڵێ خه‌ڵکه‌ سیڤیله‌که‌ی غه‌ززه‌ به‌م گه‌مارۆ به‌رده‌وامه‌ی ئێستا زیانی زۆری به‌ر که‌وتووه‌. به‌ گرنگیشی ده‌زانێ پێداویستیی مرۆیینه‌ و که‌ره‌سته‌ی بیناساییان پێ بگه‌یه‌نرێ. یه‌کێتیی ئه‌ورووپا و سوێد کار بۆ ئه‌وه‌ ده‌که‌ن ئه‌م گه‌مارۆدانه‌ی غه‌ززه‌ نه‌هێڵن و داوامان له‌ ئیسرائیل کردووه‌ سنووره‌کان له‌ ڕووی کۆمه‌ک و شمه‌کی بازرگانی و خه‌ڵکدا ده‌سته‌وجی و بێ هیچ مه‌رجێ بکردرێنه‌وه‌.