
ده‌ستگه‌ی کۆچ له پرسی (هێ دێ جێ)ـکاندا کورتیی هێناوه
که‌سی هاوجنسخواز و جووتجنسخواز و جنسوهگۆڕ که په‌نا له سوێد ده‌خوازن، به‌پێی تێڕوانینی ئه‌و به‌رپرس و کارمه‌نده‌ی که له داوایان ده‌ڕوانێت، بڕیاری جیاوازیان له‌مه‌ڕ ده‌درێت. دوو ڕاپۆرت ئه‌م دواییه دیاریان خستووه که ده‌ستگه‌ی کۆچ وێنه‌یه‌کی ڕوونی له‌مه‌ڕ که‌سانی وا نییه که له وڵاتی خۆیاندا چۆنیان لێ ده‌گوزه‌ر. ڕێبازی ناڕوونی کارکردن له کارمه‌ندانی دهستگهکهی سه‌خت کردووه داوای په‌ناخوازی وا به هه‌مان شێوه یه‌کسان هه‌ڵبسه‌نگێنن. سه‌رۆکی به‌شی یاسایی ده‌ستگه‌ی کۆچ ـ میکاییل ریببێنڤیک ـ له‌م باره‌یه‌وه ده‌ڵێت به کێشه‌کان ده‌زانم بۆیه ڕاپۆرته‌کانم به ڕادان داوه.
ئه‌م ڕاپۆرتانه‌ی که ڕاوێژکاری سه‌ر به دهستگهکه ئه‌نجامیان داون، ئاماژه به که‌موکورتییه‌کانی ئه‌و ڕێنوێنییانه ده‌ده‌ن، که به‌رده‌ستی کارمه‌ندانی ده‌ستگه‌ی کۆچ نراون. جا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕێبازی ڕوونی کارکردن بۆ کارگه‌رانی دهستگهکه دیاری نه‌کراوه، به‌ری کارمه‌ندان به‌رهه‌ڵدایه که به مه‌زه‌نده‌ی خۆیان پرس و داوای که‌سی وای په‌ناخواز هه‌ڵبسه‌نگێنن، بۆ نموونه که باوه‌ڕ به قسه‌ی په‌ناخوازه‌کان نه‌که‌ن، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که‌سیان هه‌ن له قۆناخێکی دره‌نگی پرۆسه‌ی پهناخوازییهکهیاندا حه‌ز و مه‌یله جنسییهکهی خۆیان ئاشکرا ده‌که‌ن. به‌ڵام کارمهدنای دهستگهکه نازانن که ئه‌م پرسه گه‌لێک ناسکه چونکه که‌سی هێدێجێ ـ واتا هاوجنسخواز و جووتجنسخواز و جنسوهگۆڕ ـ ـی وا هه‌ن که له گه‌لێک وڵاتی دنیادا زۆر خراپیان لێ ده‌گوزه‌رێ.
به‌ڵام ده‌ستگه‌ی کۆچ بارودۆخی که‌س وای له وڵاتانی خۆیاندا به باشی بۆ ڕوون نه‌بووه‌ته‌وه و گهڵاڵهیشی نه‌کردووه. ئه‌مه‌یش کارێکه ڕه‌خنه‌ی بو گژدا کراوه. ئه‌و کهموکورتییانهیش که له جۆره‌ی زانیاریی له‌مه‌ڕ ئه‌م که‌سانه‌دا هه‌ن، زانیارییه به‌رده‌سته‌کانیان گشتاندووه و ناڕوون کردووه و له سه‌رچاوه‌ی که‌م و کۆنه‌وه پێکه‌وه نراون. له هه‌ندێک بواری تایبه‌ت به‌م کهسانهیشدا هیچ زانیارییه‌ک به دی ناکرێن، که کارێکه له مرۆڤی وا ده‌سه‌لمێنن هیچ کێشه‌یه‌ک بۆ نموونه له‌و وڵاته‌دا پێش نه‌هاتبێت که که‌سی هێدێجێیان لێوه په‌نایان بۆ سوێد هاوردبێت. به‌ڵام ستێگ ئۆکێ پێته‌رشۆن که کارمه‌ندی ڕێکخراوی مافی هاوجنسخواز و جووتجنسخواز و جنسوگۆڕهکانی سوێده، ده‌زانێت که‌سی وا زۆرجار ڕاوه‌دوو ده‌نرێن و به پاساوی پاراستنی شه‌ره‌ف و ئاوڕوو توندوتیژییه‌کی زۆریان له دژدا ده‌کرێت، به‌ڵام چون هاوجنسخوازی له‌و وڵاتانه‌دا قه‌ده‌خه‌یه، کۆمه‌ڵگه کۆمه‌کیان ناکات و ناپارێزرێن. ستێگ ئۆکێ پێترشۆن عێراق به نموونه ده‌هێنێته‌وه و ده‌ڵێت له‌وێ هاوجنسخوازی ناسراو به‌ند ده‌کرێن و لێ ده‌درێن و له‌ناو که‌ڵه‌که‌ی زبڵوزاڵدا بێهۆش فڕێ ده‌درێن.
که‌سێکی ئێرانیش به ڕادیۆی هه‌واڵه‌کانی سوێد ـ به ئێکۆت ـ ـی گوتووه که له به‌رپرسی په‌ناخوازییه‌که‌ی له ده‌ستگه‌ی کۆچی بیستووه که ئه‌گه‌ر بۆ ئێران بگه‌ڕێته‌وه هیچ مه‌ترسییه‌کی به تووشه‌وه نایێ، ئه‌مه ئه‌گه‌رچی گه‌لێ ڕاپۆرت ڕوونیان کردووه که که‌سی هاوجنسخوازی لێ له قه‌ناره ده‌درێ. سه‌رباری ئه‌م ههمووهیش میکاییل ریببێنڤیکی ده‌ستگه‌ی کۆچ له‌و باوه‌ڕه‌دا نییه ئه‌و که‌موکورتییانه‌ی له کاره‌کانی دهستگهکهدا به دی ده‌کرێن ئاساییشی یاسا و مافپارێزی بخه‌نه مه‌ترسییه‌وه و، ده‌ڵێت له بڕیاردانی چاره‌نووسی په‌ناخوازدا گه‌لێک که‌س به‌شدارن و له‌مان به‌ولاوه نۆره‌ی دادگه‌کان دێت که په‌ناخوازی هێدێجێ ده‌توانێ سکاڵای دژ ده‌ستگه‌ی کۆچیان له لا بکات، ئه‌گه‌ر پێیان وابێ دهستگهکه بڕیاری هه‌ڵه‌ی له‌مه‌ڕ په‌ناخوازییان داوه.