پارتی لیبرالی گەل و پێشنیازی سندووقی بیمەی بێکاریی دەوڵەتی

دوێنێ حیزبی لیبرالی گەل، فۆلکپارتیێت، بەرنامەی هەڵبژاردنی خۆی لە جڤینی ئەنجوومەنی حیزبدا دایە بەر لێکۆڵینەوە. وەبیر دێنینیەوە کە ئەنجومەنی ئەم حیزبە، پارتی رۆدت، گەورەترین ئۆرگانی بڕیاردەر لە نێوان دوو کۆنگرەدایە. یەکێ لە پێشنیازەکان، پێکهێنانی جۆرێک سندووقی بیمەی بێکاریی دەوڵەتییە کە لەگەڵ ڕوانگەی یەکێتیی کرێکارانی سوید، ئێل ئوو، دژایەتیی هەیە، چونکە لیبرالەکان دەڵێن ئەم سندووقە دەبێ لە ژێر دەسەلاتی دەوڵەتدا بێت نەک سەندیکاکان، بەڕێوەی بەرن. یان بیۆرکلوند سەرۆکی ئەم حیزبە لە وتاردانی خۆی لەم جڤینەدا گوتی بیمەبوونی مووچەوەرگران لە بەهێزبوونی سەندیکاکان گرنگترە.