
سەبەتەی خواردنەکانمان، ئالوودەی باکترین
دەیان جۆرە باکتری هەموو ڕۆژێ لە ڕێی ئەو خواردەمەنییانەی دەیهێنینەوە ماڵێ دێنە ناو گیانمانەوە. ئەوانەش لە ڕێی دەستی مشتەرییەکانی دیکەوە، گۆشت و شیرەمەنی و یاخود تەپوتۆزی سەرعەرزی دوکانەکانەوە خۆ دەگەەیێنە ناو سەبەتەی خواردەمەنەییەکانمانەوە.
تاقیکارییەکانی ئەو سەبەتە خواردنانەی لە شاری بۆڵنس کراون باس لە ئالوودەبوونی هەموو سەبەتەکان دەکەن.