سکانسکا ٥٠٠ کارمه‌ندی نوێ ده‌گرێ

سکانسکا پرۆژه‌ی کارمه‌ندگیریی ٥٠٠ هاوکاری نوێی بۆ سازکردنی نەخۆشخانەی نوێی کارۆلینسکای سۆڵنا لە هاوینی ئەمساڵدا بەڕێوە دەبا.

بەشکۆی سکانسکا لە بەیانێکی چاپەمەنیدا ڕایگەیاند کە سیاسەتوانانی ئەنجومەنی پارێزگا لەم دواییانەدا لە سەر ئەوەی چۆن بیناکە دەبێ ساز بکرێ ڕێک کەوتن و بەم جۆرە پرۆژەکە کەوتۆتە قۆناغیکی نوێوە.

کاری بیناسازییەکە بڕیارە حەوت ساڵ بخایێنێ و زۆرترین کارگەر و کارمەند دەگرێتە کارەوە واتا نزیکەی دوو هەزار کەس کە ٥٠٠ یان دەبێ بەم زووانە بگیرێن.