
بۆچوونی نادیموکراسی له ناو ڕیکخراوه دینییه‌کاندا زاڵه
ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی لاوان ـ ئونگدومستیرهلسهن ـ چاوه‌دێری ئه‌و ڕێکخراوه دینیانه ده‌کات که کۆمه‌کی ڕێکخراووهییان پێ ده‌درێت. ئه‌نجومه‌نی به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی لاوان ساڵانه 48 ملیۆن کرۆن ده‌داته کۆمه‌ڵه و ڕێکخراوه دینییه‌کانی لاوان. ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی گه‌نجان و لاوان به په‌روه‌ده‌یه‌کی دیموکراسییه‌وه پێبگه‌ن. به‌ڵام به پێی لێکۆلێنه‌وه‌یه‌ک که کالیبه‌ری ڕادیۆی نێونه‌ته‌وه‌یی سوید کردی، پرسی هاوجنسگه‌رایی له نێو زۆری ڕیکخراوه‌کاندا په‌سه‌ند ناکرێت، هه‌ر بۆیه لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک ده‌ست پێ ده‌کرێت بۆ به‌رچاو خستنی کێشه‌که. فریدریک ڤیکسترۆم له ئه‌نجومه‌نی به‌ڕیوه‌به‌رایه‌تی لاوان ده‌ڵێت ئه‌م زانیارییانه بۆ ئێمه نوێن، هه‌ر بۆیه ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه به کار ده‌خرێت، گه‌ر بێت و ئه‌م بۆچوون و ڕوانگانه له ناو ئه‌ندامانی ڕێکخراوێکدا زاڵ بن، ئه‌وا ناتوانن کۆمه‌کی ڕێکخراووهیی وه‌ر گرن، هیچ شکی تێدا نییه.