جیاوازییه‌کی زۆر له ‌نێوان ئابوونه‌ی سندووقه‌کانی بێکاریدا هه‌یه‌

له‌و ده‌مه‌وه‌ حوکمه‌ت ڕێساکانی ئه‌ندامێتی سندووقی قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی بێکاری گۆڕیوه‌، جیاوازیی نێوان ئه‌م سندووقانه‌ زیادی کردووه‌. جا سندووقێک که‌ بێکاری له‌نیو ئه‌ندامانیدا به‌رزه‌، ئابوونه‌یه‌کی زۆر له‌ ئه‌ندامانی وه‌رگده‌رێ، سندووقێ ژماره‌ی بێکارانی که‌م بێ، دیاره‌ ئابوونه‌که‌یشی که‌مه‌. بۆ نموونه‌ کارگه‌رێکی هۆتێل و چیشتخانه‌ چوار ئه‌وه‌نده‌ی فێرکار و مامۆستا ئابوونه‌ ده‌دات. حوکمه‌ت ئه‌م گۆڕینه‌ی ڕێسای بۆ ئه‌وه‌ بووه‌ که‌ مه‌رجه‌کانی زیادکردنی مووچه‌ که‌م بکاته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌مه‌ شتێکه‌ که‌ پێش نه‌هاتووه‌. ئه‌مه‌ ـ دیاره‌ لێوه‌کۆڵینێکی ڕێکخراوی سه‌ندیکاکانی سوێد دیاری خستووه‌.