ئوباما کارل هێنریک سڤانبه‌ریی بانگ کردووه‌

سه‌رۆکی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ـ به‌راک ئوباما ـ داوای له‌ کۆمپانیای (بی پی)ـی پترۆلساز کردووه‌، به‌رپرسیتی ده‌ڵاندنی ئه‌و هه‌موو پترۆله‌ به‌ خۆوه‌ بگرێ که‌ له‌ که‌نداوی مه‌کسیکدا پێش هاتووه. ‌هه‌ر به‌م مه‌به‌سته‌وه‌ ئوباما دوێنی بانگنامه‌ی بۆ سه‌رۆکی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی کۆمپانیاکه‌ ـ کارل هێنرێکی ساڤنبه‌ریی ناردووه‌ که‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی کۆمپانیاکه‌ هه‌فته‌ی داهاتوو بچنه‌ دیته‌نی و کۆمپانیاکه‌ی ئه‌و هه‌موو ده‌ڵاندنه‌ی پترۆله‌که ببڕیته‌وه‌ و که‌نداوه‌کهی لێ‌ ‌پاک بکاته‌وه‌. ده‌ستگه‌ ئه‌مه‌ریکییه‌کانیش ڕایانگه‌یاندووه‌ که‌ ئه‌و هه‌موو پترۆله‌ی به‌ که‌نداوی مه‌کسیدا ڕژاوه‌ له‌و ئه‌وه‌نده‌یه‌ زیاتره‌ که‌ زانراوه‌ و هه‌موو ڕۆژێ جلهه‌زار به‌رمیل نه‌وت تێکه‌ڵی ئاوی که‌نداوه‌که‌ ده‌بێ و به‌مه‌یش کاره‌ساتێکیی گه‌وره‌ی سروشتیی ناوه‌ته‌وه‌.