کرێکاران و بهشکۆبیانییهکان، زه‌ره‌رمه‌ندی سه‌ره‌کی
کاتێ حوکوومه‌ت له ڕه‌وتی نرخبڕینهوه بۆ پرۆژه گه‌وره‌کانی ژێربیناییدا، هه‌وڵ ده‌دا نرخه‌کان داشکێنێ، ئه‌وا هێزیی بیانیی کاره که له شکاندنی موووچهکان، زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بێت. ئه‌مه له گوێن ڕاپۆرتێکی نوێی یه‌کێتیی سه‌راسه‌ریی کرێکارانی سوید، ئێل ئوو، که له سێ پرۆژه‌ی گه‌وره‌ی سه‌ر به دوو ده‌زگای ڕێگه و بان و هاتوچۆ ده‌کۆڵێته‌وه: نۆررا لینکن و سیتی بانانی ستۆکهۆڵم و سیتی توننێلی مالموێ.
له‌و جێیه‌وه که ئه‌م ده‌زگا حوکوومهتیانه له کاتی ڕێککه‌وتن له‌گه‌ڵ په‌یمانکارانی بیناساز، نرخه‌کانیان داشکاندووه، ئه‌وا په‌یمانکارانیش به نۆره‌ی خۆیان ئه‌رکه‌که ده‌خه‌نه سه‌ر بیناکارانی وا که له به‌ر هه‌رزانی، کرێکارانی بیانییان دامه‌زراندووه.
په‌ر بارد، سکرتێری ڕێککه‌وتن له یه‌کێتیی سه‌راسه‌ریی کرێکاران، ئێل ئوو:
ـ "ئه‌مه‌یان چونکه ئه‌مڕۆ ئێمه یاسایه‌کی تایبه‌تمان بۆ په‌یمانکاری هه‌یه که تێیدا ئامانجی سه‌ره‌کی، که‌مبوونی خهرجهکانه. بۆیه‌ش په‌یمانکاره سه‌ره‌کییه‌کانیش ده‌چن و په‌یمانکاری بچووکتری هه‌رزانبایی ده‌دۆزنه‌وه. دیاره ئه‌وانیش مه‌رجی دامه‌زرانیان له سه‌ر که‌متر ده‌که‌نه‌وه.