یه‌کێتیی ئه‌ورووپا له‌ سه‌ر سیاسه‌تێکی هاوبه‌شی په‌نابه‌رگیری، ڕێک ناکه‌وێ

هەوڵی یەکێتیی ئەورووپا بۆ ڕێککەوتن لەسەر سیستەمێکی هاوبەشی پەناخوازی زۆر بە خاوی دەڕواتە پێش. ئامانج ئەوەیە کە سیستەمە نوێیەکە ساڵی ٢٠١٢ ئامادە بێت کەچی دانوستاندنەکان زۆر بە کاوەخۆ دەچنە پێش و سێسیلیا مالمستروێمی سویدی کە کۆمیسیۆنەری یەکێتیی ئەورووپایە، ئەم بارودۆخە بە باشی هەڵناسەنگێنێ:

ـ "ئەمە کارەکە زۆ دژوار دەکاتەوە. ڕوانگەی وڵاتانی ئەندام زۆر لێک جیاوازن بەڵام هێشتا ئەو خواستە هەیە کە پێشکەوتنێک پێک بێت و هیوادارم تا پایزی ئەمساڵ ئەم ڕێککەوتنە دەس کەوێ."

یەکێ لە دژوارترین پرسەکان کە گفتوگۆیەکی زۆری ناوەتەوە ئەوەیە کە ئاخۆ دەکرێ لەو پرەنسیپە لادەیت کە پەناخواز تەنیا دەتوانێ لە یەکەم وڵاتێکی یەکێتیی ئەورووپا کە لێی دادەبەزێ داوای پەنابەری بکات؟ وەزیری کۆچ توبیاس بیلستروێم ئەم گرفتە ئاوا شرۆڤە دەکات:

ـ "ئایا ئەوە دەگونجێ کە لە کاتی بەڕێکردنەوەی پەناخواز بۆ وڵاتێکی تری یەکێتیی ئەورووپا کە جاری یەکەم لێی دابەزیوە بۆ وڵاتێکی تایبەت، ئەوا دەست بخەیە سەر دووگمەی ستۆپ و ڕایگری؟ واتا بۆ وڵاتێک کە داوای پەنابەرییەکە لەوێ وەڵامی بدرێتەوە؟ ئێمە لێرە لە سوید ئەو موناقەشەیەمان لە سەر دوو وڵاتی یۆنان و مالتا هەبووە.

گەلێ لە وڵاتان دەیانەوێ ئەو ئیمکانەیان هەبی کە پەناخوازان بنێرنەوە وڵاتەکەی یەکەمی ناو یەکێتییەکە. سویدیش یەکێ لەو وڵاتانەیە کە دەیەوێ بە هیچ جۆرێک ئەو کارە نەکرێ و تەنیا لە کاتی گەلێ پێویست و ڕیزپەڕدا ئەم پرەنسیپە لەبەرچاو نەگیرێ. دیسان توبیاس بیلستروێم:

بیلستروێم دەڵێ بێت و وا نەبێ ئەوا کەسانێکی گەلێ زۆر و لە ماوەیەکی گەلێ کەمدا دێنە وڵاتێکەوە. لەو کاتەدا دەبێ چ مکانیزمێک ڕەچاو بکرێ و چۆناوچۆن چارەی گونجاوی بۆ بدۆزرێتەوە؟ ئا ئەمەیە پرسە سەرەکییە چارەدژوارەکە!