سەید جەلالەدین حوسێنی کۆچی دوایی کرد

بە پێی هەواڵێک کە ئێوارەی ئەمڕۆ بە زایەڵە گەیشت، مامۆستا جەلالەدین حوسێنی، دامەزرێنەر و ڕێبەری سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی هەولێر، پێتەختی هەرێمی کوردستان، کۆچی دوایی کرد.
ڕێکخراوی خەبات، لە هاوینی ساڵی ١٩٨٠ دا لە لایەن ژمارێک لە مامۆستایانی ئایینی پێک هات کە پێشتر لە دەفتەری مامۆستا شێخ عیزەدینی حوسێنی‌دا چالاکییان دەکرد.

لە گوێن پەسندکراوەکانی کۆنگرەی چوارەمی ئەم ڕێکخراوەیە، "سازمانى خەباتى کوردستانى ئێران دەستەبەرکرانى مافى دیارى کردنى چارەنووسى پێ پەسەندە، بەڵام لە ئێستادا دەستەبەرکرانى خودموختارى لەچوارچێوەى ئێرانێکى دیموکراتیک و پارڵمانى بە ڕەوا دەزانێ."