بانکە سویدییەکان لە تاقیکاریدا سەرکەوتن

دەرەنجامی تاقیکاریی قەیران ناودێر بە  "سترێس تێست"، کە هەینیی ڕابردوو هاوپەیوەند لەتەک بانکگەلی وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا پێشکەش کرا باس لەوە دەکا کە بانکە سویدییەکان سەرکەوتوو بوون و ئەنجامێکی باشیان بووە.

لە سەرجەم ئەو ٩١ بانکەی تاقیکارییەکانیان لە سەر کرا تەنیا حەوت بانک تێیدا سەرکەوتوو نەبوون و بەواتایەکی دی ئامادەیی تەواویان بۆ بەرەوڕووبوون لەگەڵ بارودۆخێکی لەنەکاوی قەیراناوی و زەبرێکی تری دارایی نییە. پێنج بانک لەوانەی لەو تاقیکارییە دەرنەچوون، سەر بە سپانیا، یۆنان و ئەڵمان بوون بەڵام نەک لە بانکە گەورەکانی ئەم وڵاتانە.