دوو دزی ماتۆڕسوار ده‌ستگیر کران
ئه‌مڕۆ، سهرلهسبهی، دوو پیاوی ماتۆرسوار، له میانی سه‌عاتێکدا چانتا و گیرفانی پێنج که‌سیان بڕی، له یۆتۆبۆری. دزییه‌کان به چه‌قۆ کران و یه‌کێکی دزیلێکراوهکان ده‌ستی به‌ر چه‌قۆ درا و یه‌کێکی تریان به له‌قه به ئه‌رزا درا. به‌ڵام ئه‌م دزییانه سه‌عاتێکی نه‌کێشا تا پۆلیسی یۆتۆبۆری، دوو ماتۆرسواری گرت، که گومان ده‌کرێ دزه‌کان بن. یه‌کیان بیست ساڵانێکه، به‌ڵام دووه‌میان هێشتا باش نه‌ناسراوه.