کوتانی کچان دوا ده‌خرێت
بڕیاری کوتانی کچان دژ به شێرپه‌نجه‌ی گه‌رووی منداڵان (livmoderhalscanser) که بڕیار بوو ئه‌م پاییزه ده‌ست پێ بکات وه‌ستێنرا. ئه‌مه‌ش به‌هۆی ناکۆکی و کێبه‌ڕکێی نێوان دوو کۆمپانیای به‌رهه‌مهێنای ئه‌و جۆره کوتانه که به‌رهه‌می یه‌کێکیان ده‌نگی برده‌وه به‌ڵام کۆمپانیای دووه‌م سکاڵای به‌رزکردۆته‌وه و سه‌رۆکایه‌تی کاروباره کۆمه‌لایه‌تییه‌کان بڕیاری کوتانی بۆ دوای یه‌کلاییبونه‌وه‌ی ئه‌و ناکۆکییه له دادگای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی (kammarrätten) دوا خستووه.
جێ وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه که له سالێ 2008 تدا بوو بڕیاردرا کچانی له‌دایک بوو له ساڵی 1999 به‌داواوه دژ به شێرپه‌نجه‌ی گه‌روی منداڵان بواری کوتانیان بۆ بڕه‌خسێنرێت.