شکات له پۆلیسی یۆتۆبۆری کرا
که‌سێکی سه‌ربه‌خۆ لای پۆلیس سکاڵای دژ به ده‌ستگیرکردنی ئه‌و چوارکه‌سه تۆمارکردووه که له‌لایه‌ن هێزی ئاسایشی سوید سێپۆ و پۆلیسی یۆتۆبۆرییه‌وه به گومانی ئه‌نجامدانی کاری تیرۆریستی له شاری یۆتۆبۆری ڕۆژی شه‌ممه‌ی ڕابردوو ده‌ستگیر کران. ئه‌مه له کاتێکدایه که شێوازی ده‌ستگیرکردنه‌که ڕه‌خنه‌ی لێ گیرا که گوایا پۆلیس توندوتیژانه و له ناکاو به به‌رچاوی منداڵه‌کانیانه‌وه په‌لاماری گومانلێکراوه‌کانیان له ماڵه‌کانی خۆیاندا داوه. ئه‌م سکاڵایه و ڕووداوه‌که له‌لایه‌ن پارێزه‌ره‌ی گشتییه‌وه لێ ده‌کۆڵرێته‌وه.
جێی وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه که دوو له‌و چوارکه‌سه‌ی که ده‌ستگیرکرابوون دوای لێپرسینه‌وه‌ی پۆلیس هه‌ر ڕۆژی شه‌ممه ئازاد کران به‌ڵام دوو که‌سه‌که‌ی تریان تا ڕۆژی یه‌ک شه‌ممه بۆ لێکۆڵینه‌وه هێڵرانه‌وه.