نازییه‌کان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی کۆمۆندا به‌شدارن
ئه‌مڕۆ بۆ یه‌که‌مجار پارتی سویدییه‌کان (svenskarnas parti) له کۆبونه‌وه‌کانی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی، واتا سه‌رۆکایه‌تی کۆمۆنی گرێستۆرپ (Grästorp) له هه‌رێمی ڤێستهریۆتلاند به‌شداری ده‌که‌ن. پارتی سویدییه‌کان وه‌ک پارتێکی نازی ناسراوه و له هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌مساڵدا 120 ده‌نگیان برده‌وه.
ئه‌مه‌ش یه‌که‌مجاره له دوای جه‌نگی جیهانیی دووه‌مه‌وه له سویددا پارتێکی وا به ببیروباوهڕی توندوتیژی نازییه‌وه له کۆمه‌ڵه‌یه‌که‌ی سیاسی هه‌ڵبژێردراودا ده‌بنه ئه‌ندام.