خه‌ته‌نه‌کردنی کوڕان گرنگی زیاتری پێ ده‌درێت
خه‌ته‌نه‌کردنی کوڕان ده‌بێت له پێنج پارێزگاکه‌ی تری سویدیشدا مه‌یسه‌ر بکرێت، ئه‌مه داوای وه‌زیری کاروباری منداڵان ماریا لارشۆنه که ده‌ڵێت بۆ به‌رگرتن له کاری خه‌ته‌نه‌کردنی نا یاسایی که مه‌ترسی له‌سه‌ر ته‌ندروستی و گیانی منداڵان ده‌نێته‌وه باشتر وایه له هه‌موو پارێزگاکانی سویدا زانیاری سه‌باره‌ت به خه‌ته‌نه‌کردنی کوڕان بڵاو بکرێته‌وه و بگاته هه‌مووان، به‌تایبه‌ت بنکه ته‌ندروستییه‌کانی تایبه‌ت به دایکان و منداڵان شوێنی ئه‌نجامدانیی خه‌ته‌نه‌کردن مه‌یسه‌ر بکات و نرخی گونجاویشی بۆ دابنرێت.
ماریا لارشۆن به‌نیازه سه‌باره‌ت به‌و پرسه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی ئیسلامی سوید بگرێت.
جێی باسه له حاڵی حازردا 16 له بیست‌و یه‌ک پارێزگا و هه‌رێمی سوید خزمه‌تگوزاری خه‌ته‌نه‌کردنی کوڕان پێشکه‌ش ده‌که‌ن.