دوو ڕوانگه‌ی جیاواز له‌ سه‌ر ڕووداوه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی سلێمانی

8:14 min

له‌ سه‌ر خۆپێشاندانه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی باشووری کوردستان، دوو ڕوانگه‌ی جیاوازی سیاسی له‌ ناو کوردانی سویدیشدا جێی گفتوگۆن:
خۆپێشاندان: بۆ ئا؟ بۆ نا؟

هاووڵاتی شوان محه‌مه‌د، خه‌ڵکی که‌رکووک و نێشته‌جێی ستۆکهۆڵم، یه‌کێ له‌و خۆپێشانده‌رانه‌ بوو ڕۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو له‌ مه‌یدانی سێرگێل له‌ ستۆکهۆڵم له‌ خۆپێشاندانێکدا به‌شدار بوو که‌ له‌ لایه‌ن به‌شێ له‌ کورده‌کانی سوید بۆ پشتگیری له‌ خۆپێشانده‌رانی ناوخۆی کوردستان و به‌تایبه‌ت له‌ سلێمانی، ئاماده‌ کرابوو.

که‌مال موهاجر، به‌رپرسی لقی سویدی پارتی دیموکراتی کوردستان: خۆپێشاندان مافی هه‌موو هاووڵاتییه‌که‌ به‌ڵام توندووتیژی له‌ هیچ شوێنێکدا ڕه‌وا نییه‌ و به‌رپه‌ه‌رچ ده‌درێته‌وه‌.