نه‌شاره‌زایان ده‌رزی بۆتۆکس ده‌ده‌ن

بۆتۆکس ئه‌و ژه‌هره‌‌پزیشکییه‌ی‌ که‌ به‌مه‌به‌ستی جوانکاری له‌ ده‌ماره‌کان ده‌درێت و یه‌کێکه‌ له‌ به‌ناوبانگترین ڕێگه‌کانی جوانکاری و ڕاستکردنه‌وه‌ی چرچولۆچه‌کانی پێست ته‌نها هه‌ڵه‌یه‌کی بچووک له‌ به‌کارهێنانیدا ئاکامی مه‌ترسیداری لێ ده‌بێته‌وه‌، که‌چی به‌پێی به‌دواداچونێکی به‌رنامه‌ی (Uppdrag granskning) له‌ ته‌له‌فزیۆنی سوید ده‌رکه‌وتووه‌ که‌ که‌سانی نه‌شاره‌زا ڕێیان پێدراوه‌ شرینقه‌ی بۆتۆکس بده‌ن.

به‌رپرسێتی به‌رگرتن له‌و دیارده‌یه‌ ده‌که‌وێته‌ ئه‌ستۆی سه‌رۆکایه‌تی کاروباره‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان که‌ ده‌بێت مه‌رجه‌کانیان له‌سه‌ر ئه‌و که‌سانه‌ی له‌و بواره‌دا کارده‌که‌ن توند بکه‌نه‌وه‌ و ئه‌و که‌سه‌ی که‌ ده‌رزی بۆتۆکس که‌ نوێترینیان به‌ناوی (fillers) ه‌ ده‌دات ده‌بێت خوێندنێکی تێڕوپری له‌وبوارده‌ وه‌رگرتبێت.