چه‌کی قاچاخ له‌ سویددا زۆر بووه‌

چه‌کی‌‌ قاچاخ له‌ سویددا زیادی کردووه‌، به‌ پێی زانیارییه‌کانی پۆلیس تا ئێستا له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵدا 12 چه‌کی قاچاخ ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه‌ به‌ڵام پۆلیسی گومرگ ده‌ڵێن ئه‌و ژماره‌یه‌ له‌وه‌ زۆرتره‌ به‌ڵام تا ئێستا به‌ڵگه‌ له‌سه‌ر هه‌بوونییان نییه‌.

ڕێگه‌کانی هێنانی چه‌ک به‌ قاچاخ بۆ ناو سوید یه‌کجار زۆرن، به‌ پێێ پۆلیس پۆست، شه‌مه‌نه‌فه‌ری شتومه‌ک گواستنه‌وه‌ و پاپۆڕه‌کانی بازرگانی چه‌ند رێگه‌یه‌کی هێنانی ئه‌و چه‌که‌ قاچاخانه‌ن.     

به‌ڕای پۆلیس هه‌ر به‌هۆی ئاسان ده‌ستکه‌وتنی چه‌کی قاچاخه‌وه‌یه‌ ته‌قه‌کردن و به‌کارهێنانی چه‌ک له‌لایه‌ن تاوانکارانه‌وه‌ چه‌ند جارێک دووباره‌ بۆته‌وه‌ و نموونه‌یان ته‌قه‌کردنه‌ ئاشکاراکانی شه‌قامه‌کانی یۆتۆبۆری و مالمیۆیه‌ له‌ چه‌ند مانگی ڕابوردوودا.  

هه‌رچی ده‌ستگه‌ی گومرگ ده‌ڵێن به‌رگرتن له‌ قاچاخچێتی چه‌ک و هێنانی بۆ ناو سوید گرانه‌ و له‌لاڕێی لادێ و سنوره‌کانی وڵاتانی یه‌کییه‌تی ئه‌ورووپاوه‌ ده‌هێنرێن، تا ئێستا زانیاری هه‌واڵگریی پۆلیس له‌م بواره‌دا به‌پێی پێویست نییه‌.