
یه‌کگرتنه‌وه‌ی خێزانه سۆمالیه‌کان ئاسانتر ده‌بێت
له ساڵی داهاتووه‌وه ئه‌و خێزانانه‌ی که له یه‌ک دابڕاون ده‌تووان له سوێد یه‌کبگرنه‌وه، ئه‌گه‌رچی هیچ به‌ڵگه‌یه‌کیشیان نه‌بێت بۆ سه‌لماندنی شیوازی خزمایه‌تییان به یه‌که‌وه، ئه‌مه ڕیگاچارهیهکه که حکومه‌ت و پارتی ژینگه له سه‌ری ڕێک که‌وتوون ، ته‌نانه‌ت منداڵانی بێ ئهوراقیش مه‌جالی خوێندنیان بۆ ده‌ڕه‌خسێت له سوید. تۆبیاس بیلسترۆمی وه‌زیری کۆچ ده‌ڵێت ئه‌م یاسا تازه‌یه له 1 یولی ساڵی داهاتووه‌وه به کار ده‌که‌وێت و ده‌ڵێت دڵخۆشم به‌وه‌ی که له‌گه‌ڵ پارتی ژینگه Miljöpartiet ئه‌م پرسه چاره‌سه‌ر ده‌که‌ین، ئه‌م کێشه‌یه هه‌ندێک ئاڵۆز بوو و شیوازی کارکردنه‌که‌ی دواتر باس ده‌که‌ین، له بودجه‌که‌دا ته‌نها هه‌ڵوێست له سه‌ر تاریخی کۆتایی و شیوازی خه‌رجییه‌که‌ی ده‌گرین.
850 ملیۆن کرۆن له بودجه‌ی ساڵی داهاتوودا ته‌رخان کراوه بۆ به‌یه‌ک گه‌یاندنه‌وه‌ی ئه‌و خێزانانه‌ی که له‌یک دابڕاون و هیچ به‌ڵگه‌یه‌کیان نییه بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ل ئه‌ندامی خێزانه‌کانیان له سوید به یه‌ک بگه‌نه‌وه. خاچی سوور و ئه‌و ڕیکخراوانه‌ی که ڕۆژانه له په‌یوه‌ندی دان له‌گه‌ڵ خێزانه لێقه‌وماوه‌کان، خۆشبینن به‌رامبه‌ر ئه‌م یاسا تازه‌یه، هه‌روه‌ها ئه‌بدولقادر شه‌ریف، به‌رپرسی، پرسی په‌ناخوازان له کۆمه‌ڵه‌ی سۆمالییه‌کانی سوێد خۆشبینه و ده‌ڵێت ئه‌مه خه‌به‌رێکی خۆش و پۆزه‌تیفه بۆ هه‌موو ئه‌و خێزانانه‌ی که له یه‌ک دابڕاون و له‌مه‌وبه‌دووا ده‌توانن له سوێد یه‌ک بگرنه‌وه.
له به‌شی پرسی په‌ناخوازیدا ئه‌مه گه‌وره‌ترین چاکسازییه که تا ئێستا کراوه، ئه‌مه به بۆچوونی ماریا فه‌رم له پارتی ژینگه و ده‌ڵێت چاره‌سه‌ری ئه‌م کێشه‌یه سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌یه بۆ هه‌موو ئه‌و دایک و باوک و منداڵانه‌ی که ناچار کراون له دووری یه‌ک بژین و سه‌رکه‌وتنیشه بۆ هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که بیروبۆچوونی مرۆڤایه‌تی له سوێد ده‌پارێزن.
به‌ڵی وه‌کو باس کرا له ساڵی 2012 ـه‌وه ئه‌و خێزانانه‌ی که هیچ به‌ڵگه‌یه‌کیان نیه بۆ سه‌لماندنی شێوازی خزمایه‌تییان به یه‌که‌وه، ده‌توانن بێنه لای که‌سه‌کانیان له سوێد و یه‌ک بگرنه‌وه. ئه‌مه‌ش له ڕێگه‌ی تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی DNA ـوه. فریدا یوهانسۆن مێتسۆ به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نی سه‌رانسه‌ری کۆمیته‌ی په‌ناخوازان FARR پێی وایه یاسا تازه‌که یاریده‌ده‌ری زۆر که‌سانێک ده‌بێت، به‌ڵام له هه‌مان کاتتدا ئه‌و که‌سانه‌ش هه‌ن که سه‌په‌رشتی منداڵی بێ دایک و باببیان به ئه‌ستۆ گرتووه و به‌خێویان ده‌که‌ن، له‌و حاڵه‌ته‌دا DNA ڕیگاچاره نییه، بۆیه فریدا یوهانسۆن مێتسۆ چاوه‌ڕێیه بزانێت یاسا تازه‌که چۆن ئه‌و کێشه‌یه ڕه‌چاو ده‌کات.
پارتی ژینگه هه‌وروه‌ها پشتگیری سیاسه‌تی حکومه‌ت ده‌کات له پرسێکی دیکه‌شدا، ئه‌ویش له‌و کاتانه‌دا که په‌ناخوازان جوابی ڕه‌تی داواکاریه‌کانیان وه‌رده‌گرنه‌وه، ئه‌م پشتگیرییه‌ش بۆ وه‌زیری کۆچ توبیاس بیلسترۆم زۆر به نرخه. له بودجه‌که‌دا مه‌رج داده‌نرێت بۆ هاریکارییه‌ک له نێوان پۆلیس، ده‌زگای کۆچ، گومرگ و بنکه‌ی ته‌ندرووستی تاوانباران، توبیاس بیلسترۆمی وه‌زیری کۆچ ده‌ڵێت، ده‌بێت پرۆسه‌ی پهناخوازییهکه کۆتاییه‌کی ڕوون و دیاری هه‌بێت، ئێمه وڵاتێکین که ساڵانه داواکارییه‌کی زۆر وه‌رده‌گرین، به‌ڵام ده‌بێت بتوانین مامه‌ڵه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سانه بکه‌ین که جوابی ڕه‌ت وه‌رده‌گرنه‌وه، بۆیه لێره‌دا ئه‌م پرسه به‌رز ده‌که‌ینه‌وه.
.