دەستگەی پشکنینی بەرهەمی ستراتیجی دەستیان لە پرۆژەی بەرهەمهێنانی چەک لە سعودییە هەبووە

(ISP) دەستگەی پشکنینی بەرهەمی ستراتیجی کە وەک دەستگەیەکی سەربەخۆ چاودێری ناردەی چەک دەکات لە سوید بە پێچەوانەی ئەرکەکانییەوە لە دانوستانەکانی نێوان سوید و سعودییە بۆ دامەزراندی کارگەی بەرهەمهێنانی چەک بەشدار بووە. ئەمە لە بەدواداچوونە بەردەوامەکانی دەستگەی هەواڵەکانی ڕادیۆی سوید (Ekot) دەرکەوتووە.

 یان ئێریک لیۆڤگرێن یاریدەدەری بەڕێوەبری گشتی لەو دەستگەیە جەخت لەم مەرجە دەکاتەوە.

-   گەر وا بکرێت ڕۆڵەکان تێکەڵ دەبن، لیۆڤگرێن دەڵێت ئەرکی ئێمەش چاودێری و بەدواداچوونە نەک بەشداری لە کاری لەو جۆرە.  بەو پێیە کاری ئەم دەستگەیە ئەوە نییە لە دانوستانی تایبەت بە بازاڕی چەکدا بۆ نموونە پێشنیازی ئەوە بکەن  کە بازرگانی چەک بە شێوەیەک ڕێک بخرێت کە لەلایەن دەستگە پەیوەندارەکانەوە پەسەند بکرێت وەک ئەوەی (ISP) کردوویەتی.

ئەمەی کە سەبارەت دەستگەی پشکنینی بەرهەمی ستراتیجی (ISP) دەرکەوتووە درێژەی ڕووهەڵماڵینەکانە لە و پرۆژە نهێنییەی کە دوێنێ دەستگەی هەواڵەکانی ڕادێۆی سوید ئاشکرای کرد، دەرکەوت کە ئینستیتیوتی لێکۆڵینەوەکانی هێزی بەرگری سوید (FOI) بە نهێنی پرۆژەیەکیان لەگەڵ وڵاتی سعودییە ئیمزا کردووە کە بەو پێیە و بە پێچەوانەی پرنسیپەکانی چەکفرۆشی سوید و مافەکانی مرۆڤ سوید یارمەتیی سعودییەدەدات بۆ بیناسازیی کارگەیەکی پێشکەوتووی بەرهەمهێنانی چەک.  ئەمە لە چەندین دۆکومێنتی نهێنیدا دەرکەوتووە کە ئێستا کەوتۆتە دەستی بەشی هەواڵەکانی ڕادیۆی سوید. پرۆژەکە بەناوی (Simoom) ەو لە ساڵی 2007 ەوە دەستی پێکراوە و تا ئیستا تەواو نەبووە پرۆژەکەش بریتییە لە سازدانی سیوپێنج بینای تایبەت بۆ بەرهەمهێنانی چەک.  

ئا لەو کۆبونەوە نهێنیانەدا کە لەساڵی 2007 ەوە بەردەوامە دەستەگی پشکنینی بەرهەمی ستراتیجیش (ISP) ێش بەشدار بوون و بەڕێوەبری هەرە دەسەڵاتداری ئەو دەستگەیە لە دانوستانەکاندا بەشداربووە. جا پێش ئەوەی ڕاپۆرتوانەکانی ڕادیۆی سوید بەڕێوەبری گشتی ئەندریاس ئێکمان دوسێ بەرەوڕوی بەڵگەکان بکەنەوە پرسیاری ئەوەی لێ دەکەن کە ئاخۆ ئەو وەک بەڕیوەبەری گشتی (ISP) بۆی هەیە بەشداری لە دانوستانی تایبەت بە بازارگانی چەک بەشدار بێت.

- نەخێر ڕۆڵی ئێمە ئەوە نییە لەو دانیشتانەدا بەشدار بین کە کڕیار و فرۆشیار تیا کۆدەبنەوە، و بەڵێ ئەوە کێشەیە گەر لە دانوستانی وادا دەستگەی ئێمە بەشداربێت و شتی وا نییە، ئێکمان دوسێ دەڵێت.

ڕاپۆرتوانەکەی ڕادیۆی سوید بەردەوامە و پرسیاری ئەوەی لێ دەکات کە ئاخۆ ئەو لە دانوستانی وا بەشدار بووە، وەڵام هەرگیز.

ئەندریاس ئێکمان دوسێ بەڕیوەبەری گشتی دەستگەی پشکنینی بەرهەمی ستراتیجی پاش دەرخستنی بەڵگەکان دەڵێت بەشداری من لەو  کۆبونەوانەی نێوان دەستگەی هێزی بەرگری سوید و سعودییە بۆ ڕوونکردنەوەی یاسا سویدییەکان بووە لەو پەیوەندەدا، بەڵام بەپێی ئەو بەڵگانەی کەوتونەتە دەست ڕادیۆی سوید ئێکمان دوسێ لەو دانیشتنانەدا پێشنیازی جیاوازی بۆ سەرگرتنی پرۆژەکە خستۆتە بەردەست و هەڵسەنگاندنەکانی بۆ خستنەکاری پرۆژەکە پۆسەتیڤانە بووە. جا بۆ دڵنیابوون لەوەی کە بۆ ئێکمان دوسێ لەو دانیشتنانەدا بەشدار بووە پرسیار لە وەزیری بەرگری ستێن تۆلیفۆش دەکرێت کە بۆ ئێکمانیش براوە بۆ ئەو ڕێککەوتنانە. تۆلیفۆش دەڵێت هیچ لێدوانێکم لەسەر ئەو باسە نییە.

ڕەخنەکان لەسەر ئەم بازرگانییەی سوید لەگەڵ سعودییە گەرمە و پارتە سیاسییەکان هەریەکەو خەتاکە دەخاتە ملی ئەوی دی، هەرچی حوکوومەتی ڕاستڕەوی مۆدێراتە دەڵێن ئەو بازرگانییە لە سەردەمی حوکمڕانی سۆسیالدیموکراتەکان لە ساڵی 2005 دەستی پێکردووە و ئەوەی ئێمە کردوومانە درێژەپێدانی ئەو ڕێککەوتنە بووە و نەمانتوانیوە ئەو پەیماننامەیەی سەردەمی حوکمی ڕابردوومان بشکێنین، سۆسیالدیموکراتەکانیش لە زاری سەرۆکی نوێیانەوە بە وەڵامێکی زۆر دیبلۆماسیانەی ناڕوون لەو باسە دووان، چەپ و ژینگە داوای لێکۆڵینەوە و لێپێچینەوەی توند لە بەشدارانی ئەم ڕێککەوتە دەکەن و بە حەیاچونێکی گەورەی دادەنێن، هەرچی ژینگە یە دوێنێ سکاڵایان لە دژی وەزیری بەرگری بۆ دەستگەی دادوەری بەرزکردەوە. ئەمڕۆش کۆمەڵەی سویدی بۆ ئاشتی وناوبژیی لە زاری بەڕێوەبەرەکەیانەوە ڕەخنەی توند لە بەشداری دەستگەی پشکنینی بەرهەمی ستراتیجی لەو بازرگانیی چەکەی نێوان سوید و سعودییە دەگرن.

- ئەو کاتەی ئەم ڕووهەڵماڵینەم بیست لەدڵی خۆمدا وتم نا ئیتر دەبێت بەس بێت، ئاننا ئێک دەڵێت ئاخر ئەوکاتانەی کە ئێمە ئەرک و ڕۆڵی ئەو دەستگەیەمان دەخستە ژێر پرسیارەوە گاڵتەمان پێدەکرا، جا ئێستا کە ئەم بەڵگانە کەوتوونەتە دەست دەبێت هەموو کارتەکان بخرێنە ڕوو، دەبێت لێکۆڵینەوەیەکی وردودرشت لەو پرسە بکرێت و ئەو خەتایە هەموو بەشداربووانی بازرگانییەکە هەڵیگرن، ئاخر ئەمەی حوکوومەت و دەستگە پیوەندیدارەکان کردوویانە خۆڵکردنە چاوە و دەبێت ڕاستییەکان بخرێنە ڕوو.