یەکی مای چیتر تایبەت نییە بە چینی کرێکاران

سبەینێ نۆبەی خۆپیشاندانە گەورەکەیە لە سویددا، خۆپیشاندانی سەراسەریی یەکی مای کە لە ساڵی 1890 ەوە ئەو نەریتە هەموو ساڵێک پەیڕەو دەکرێت، پرسیار ئەوەیە کە بۆ نموونە ئاخۆ ژمارەی بەشداربووانی ئەو خۆپیشاندانە لە سویدا بەراورد بە ساڵانی پێشوو کەم بۆتەوە یان بە پێچەوانەوە؟ ماگنوس ڤێنەرهاگ کۆمەڵناس لە زانکۆی یۆتۆبۆرییەوە لێکۆڵینەوەی سەبارەت بە نەریتی خۆپیشاندانی سویدییەکان ئەنجام داوە و لە لێکۆڵینەوەیەکی ئەوروپیدا بەشدارە کە ئەو نەریتە لەگەڵ وڵاتانی دیکەی ئەورووپیدا بەراورد دەکات بەڵام بەراوردێکیش لەڕوانگەی زەمەنەوە.

- سەرەتای سەدەی بیستەکان ساڵی 1910 و تا ساڵی چلەکان خۆپیشاندانی یەکی مای لە لوتکەدا بوو، ئینجا وردەورەدە کەم بۆوە تا کۆتایی ساڵی شەستەکان واتا بەپێی زەمەن ژمارەی خۆپیشاندەران و بەرفراوانی یەکی مای لە گۆڕندا بووە بەڕای ڤینەرهاگ.

لە ماوەی ئەو چەند دەساڵەی ڕابوردوودا ژمارەی خۆپێشاندەر و خۆپێشاندانی یەکی مای تا ڕادەیەک نەگۆڕ بووە و تا ئێستا بە گەورەترین خۆپێشاندان لە سویددا دەژمێردرێت. لە لێکۆڵینەوەیەکی ئینستیتیوتی کۆمەڵگە، ڕاپرسی و مێدیا (SOM) لەسەدا 5 ی بەشدرابووان دەڵێن بەشداری خۆپیشاندنانێکیان کردووە و لە سەدا 3 بەشداریی خۆپیشاندانی یەکی مایی بوون، هەربۆیە دەتوانین بەڵێین کە تاکو ئێستا یەکی مای ڕۆژێکی سیاسی گرنگە.

بەشداربووانیش ئەوە نییە کە زۆرینە پێیان وایە کە گوایا هەر بەساڵاچووانی چینی کرێکارن، بەڵکە بە پێچەوانەوە ئێستا زۆرینەی خۆپیشاندەران لە چینی مامناوەندن کۆمەلناس ڤینەرهاگ دەڵێت.

 ئینجا لەدوای شەپۆلی ڕادیکاڵی ساڵانی دوای شەستەکان کە ئەورووپای ڕۆژئاوای گرتەوە، پارتە سیاسییەکانیش یەکی ماییان کرۆتە یەکێک لە چالاکییەکانیان و بۆ نموونە سۆسیالدیموکراتەکان و ڕێکخراوی سەراسەری کرێکارانیش بە دروشمەوە بەشدار دەبن بەڵام بەشێوەیەکی وا کە خۆپیشاندانەکە بۆنەیەکی خۆشە بۆ هەمووان لەبری ئەوەی وەک کارێکی جدی وشک سەیر بکرێت. 

جا ئەگەر بەراوردێک لە نێوان نەریتی خۆپیشاندانی سویدی بە باقی وڵاتانی دیکەی ئەورووپی بکەین ئەوا سوید لە ئاستی ئاساییدایە. بۆ نموونە لە ئەڵمانیا باشترین، بەڵام وڵاتانی باشوری ئەورووپا  وەک فەرەنسا و ئیسپانیا ئەوا ئەوان ئاستی بەشدرابوونیان لە خۆپیشانداندا لە سوید زیاترە، بەڵام بەگشتی سویدییەکان ئامادەییان بۆ بەشداریکردن لە خۆپیشانداندا بەرزە و لە ئاستی ئەورووپادا ڕێژەیەکی ئاسایی و مامناوەندییە.

بەڵام ئەوەی کە سوید لە وڵاتانی دیکەی ئەوروپی جیا دەکاتەوە ئەوەیە کە ڕێکخراو و سەندیکا سویدییەکان خۆپیشاندان ساز نادەن بەڵکە لە سەر مێزی دانوستان داواکنیان دەگەیەنن. ڤێنەرهاگ دەڵێت.

دوا پرسیار لەم گفتوگۆیە لەگەڵ کۆمەڵنا ماگنوس ڤێنەرهاگ ئەوەیە کە ئاخۆ چ داهاتوویەک چاوەڕێی یەکی مای دەکات  بۆ نموونە بیست ساڵی دیکە وەک ئێستا خۆپیشاندانی یەکی مای بەردەوام دەبێت.

ڕەنگە زیاد یان کەم بکات، بەڵم زەحمەتە پێشبینی بکرێت بەتایبەت ئەگەر چاو لە سەرەتای شەستەکان بکەین کاتێک ژمارەی خۆپیشاندەران کەم ببۆوە کەس نەیدەزانی کە دە ساڵێک دوای ئەوە شەپۆلی خۆپیشاندانەکانی یەکی مای بەو شیوەیە گوڕ بسێنێت. ئەم گفتوگۆیە هاوکارمان ئەندەرش یونگباری لە بەشی هەواڵەکانی ڕادیۆی نێوەنەتەوەیی سوید ئەنجامی دابوو.