لەدایکبووانی دەرەوە بوونەتە هۆی زێدەبوونی کار و کاسبی

بە گوێرەی مەزندەی ناوەندی ئاماری سوید (SCB) لە ماوەی ٢٠ ساڵی داهاتوودا ڕێژەی ئەو کەسانەی لە سوید کار دەکەن لە چاو ئەمڕۆ نیو میلیۆن کەس زیاد دەکات و ٨٠ لەسەدی ئەم زێدەبوونەش لە سای سەری کەسانی لەدایکبووی دەرەوەی وڵاتە.

بە گوێرەی ئەم ئامارە لە ساڵی ٢٠٣٥دا نزیکەی ٤ میلیۆن و ٩٠٠ هەزار کەس کار دەکەن و هۆکاری ئەوەی کە پێش‌بێنیی دەکرێ زۆربەی هەلی کارەکان کەسانی لەدایکبووی دەرەوەی وڵات بیخوڵقێنن ئەوەیە کە هەم ڕێژەیان لە سوید زیاد دەبێ و هەم ڕێژەی ئەو کەسانەی کار دەکەن و خۆیان لەدەرەوەی وڵات لە دایکبوون بەرزدەبێتەوە.