پیاوێک بە کوژراوی لە شاری هاڵمستاد دەدۆزرێتەوە

پیاوێک دوێنێ شەو لە نزیک دووکانێک لە گەرەکی ئاندێشباری لە شاری هاڵمسدات بە کوژراوی  دۆزرایەوە. پولیس لێکۆڵینەوی سەبارەت بە کوشتنی ئەو کەسە دەستپێکردووە و گوومانیان وایە کە لە ڕێێگەی ئەزاردانێکی زۆری جەستەییەوە ئەو کەسە گیانی لەدەستدابێت.

 پۆلیسی هاڵمستاد روون کردۆتەوە کە ئەوان هەتاوەکوو ئێستا هیچ گوومانلێکراوێکیان نیە، وە لە پشکنین بەردەوامن. کەسە کوژراوەکەش هەتا ئێستا نەناسراوە و پۆلیس بەداوای زانیاری زیاتردا دەگەڕێت.