چالاکەوانانی ژینگە پارێژ چونەناو بنکەیەکی بەبەرهەمهێنانی وزەوە

ڕێکخراوی ژینگە پارێزی  Greenpeace سەر لەبەیانی ئەمڕۆ هەستا بە ئەنجامدانی چالاکی دژی بنکەی بەبەرهەمهێنانی وزەی ئەتۆمی ئۆسکەرهامن. نزیکەی زیاتر لە ٢٠ چالاکەوانی ئەو ڕێکخراوەیە بەسەر دیوارەکانی دەروەی ئەو بنکەیەدا سەرکەوتوونوو توانیان بچنە سەربانی بنکەکانوو،  پاشان  بەشیكیشیان چونەتە ئەو ناوچانەی کە بنکەکانی  ئەتۆمی لێک جیدەرکێنەوە.

دەست بەجێ پۆلیسی لەو ڕوداوە ئاگادارەکاراوەتەوە لە ئێستادا  بە دەیان چالاکەوانی سەر بەو ڕێکخراوە دەستبەسەرکراون.

بەوتەی بەڕێوەبەرانی ڕیکخراوی  Greenpeace چالاکیەکانیان دژی ئەو کەموکرتیانەیەکە لەو دامەزەراوەدا بونیان هەیە، بەتایبەت کە ڕێاکتۆری کۆن کاریان پیدەکرێت و بۆ گشت لایەک جێگەی مەتریسین.