پێشنیازدەکرێت یاسای تایبەت بەتاون لە ئینتەرنێتدا توند بکرێتەوە

حوکمەتی سوید دەیەوەێت یاساکانی تایبەت بەو تاوانانەی کە لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە ئەنجام دەدرێت بە مۆدێرن بکات، بۆ نمونە  بوختان، بێزارکردن، سوکایەتی پێکرد و هەوەها لە ڕێگەی  ئینتەرنێتەوە هەڕەشە لێکردن.  

وەزیری داد بیاتریسک ئاسک لە پەڕەی سیاسی ڕٶژنامەی ئافتۆن بلادێتدا ڕوونیکردۆتەوە کە ئەو پێشنیازە زیاتر لەبەر ئەوە حوکمەت ئاگاداری لەو شێوە ڕوداوانەبێت.

هەروەها پێشنیازیش کراوە کە یاسای تایبەت بەو وێنە ڕوتانەی کەبەبێ خواستی کەسەکە دەگیرێت وپاشان لە ئینتەرنێتدا بڵات دەکرێتەوە  توندتربکرێتەوە و سزای توندتر ئەو کەسانە بگرێتەوە.