گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان ئۆکرانیا و ڕوسیا بەردەوامە

ئەمڕۆ سەرۆک وەزیران وڵاتانی ئەوروپا و دەسەڵاتدارانی یەکێتی ئەوروپا سەبارەت بە دۆخی ئێستایی وڵاتی ئۆکرانیا کۆدەبنەوە. وەزیری دەرەوەی سوید کارل بیلت لە ئێستادا لە وڵاتی ئۆکرانیایە و پێداگریی لە گەڕانەوەی هێزە سەربازیەکانی وڵاتی ڕوسیا لە ئۆکرانیا بۆ بنکەکانی خۆی دەکات.

-    کارل بیلت دەڵێت، من پێویستی دەزانم  لە ڕێگەی سیاسی و هەروەها دیبلۆماسیەو فشار بخرێتە سەر وڵاتی روسیا لەبەر ئەوەی هیزە سەربازیەکانی لە وڵاتی ئۆکرانیا بگەڕێنێتەوە. ئەوان نیوەدوورگەی کریم یی ئۆکرانیایان داگیرکردووەو کە هەڕەشەیەکای داگیرکاری لەسەر ئەم بەشەی ئۆکرانیا لە ئارادایە. ئەوەیە کە زیاتر کێشەکان قوڵتر دەکاتەوە بۆیە دەبێت ئەو هێزانە بگەڕین درێتەوە.

جێگەی ئاماژەیەک کە ئەمڕۆ بەرپرسان و سەرۆک وەزیرانی یەکێتی ئەوروپا سەبارەت بەو دۆخە ئاڵۆزەی وڵاتی ئۆکرانیا کۆبوونەوەیەکی تایبەت لە بریسل دەبەستن. سەرڕای گرژیوو ئاڵۆزیەکانی ئەو وڵاتە و جێگیربوونی هێزە سەربازیەکانی وڵاتی ڕوسیا لە نیوەدوورکەی کریم یی وڵاتی ئۆکرانیا برایارە گفتووگۆ لەسەر هاوکاریکردنی ئابووری ئۆکرانیا لە لایەن یەکێتی ئەوروپاوە بکرێت. ئەو هاوکاریەش لە ئێستادا باس لە ١٠٠ ملیارد کرۆنی سویدی دەکرێت کە دەبێت سەرۆک وەزیران و بەرپرسانی وڵاتانی یەکێتی ئەروپا بڕیاری لەسەر بدەن. لەو رێژە پاریە گفتوکۆ لەسەر   ١٥ ملیاردیان دەکرێت کە تەنها وەک کۆمەک بۆ گەشاندنەوەی ئەو وڵاتە دابین بکرێت. سەرۆک وەزیرانی سوید فرێک ڕایندفێلت پشگیری لەو پێشنیازە دەکات.

-    فرێک ڕایندفێلت دەڵێت، بە بڕوای من ئەمە کارێکی گونجاوە و بە تایبەت کە فۆندی دراوی نێونەتەوەی بەشداری تێدا دەکات، هەروەها بەشداربوونی یەکێتی ئەوروپا لەم بارەیەوە زۆر گرنگە لەبەر ئەوەی کە وڵاتی ئۆکرانیان بە قیرانی ئابوریدا گەورەدا  تێپەڕدەبێت. سەبارەت بەو ١٥ ملیاردەش بەبڕوای من ئەو سامان و پاشیانانەی کە بونیان هەیە پێویستە ئێستاد سودی لێوەربگیرێت.

سەرەڕای دابینکردنی هاوکاری ئابووری لە لایەن یەکێتی ئەوروپاو کە ئەمڕۆ کۆبونەوەیی تابیەتی بۆ ڕێکدەگرێت  وبڕیاری لەسەر دەدەدریت، بەڵام گرژیەو ئاڵوزی لە وڵاتی ئۆکرانیا بەردەوامە،

وەزیری دەروەی سوید لە گەشتە دوو ڕۆژیەکەی لە ئۆکرانیا بەردەوامەو چاوی بە بەرسانی ئێستیا ئەو وڵاتە بەتایبەت لە بەشکانی خۆرهەڵاتی ئۆکرانیا دەکەوێت، کە زۆربەی دانیشتوانی زمانی سەرکیان ڕووسیە، و هەروەها وزیری دەرەوەی سوید ڕوونی کردوۆتەوە خۆیان بە ئۆکرانی دەزانن.  لەبەر ئەوە کارل بیلت پێداگریی لە گەڕانەوەی هێزە سەربازیەکانی وڵاتی ڕوسیا لە ئۆکرانیا بۆ بنکەکانی خۆی دەکات و پشتگیری نێونەتەوەی لە ئۆکرانیا بە پێویست دەزانێت.

  -     کارل بیلت دەڵێت.بە بڕوای من ئەبێت فشارمان لەسەر وڵاتی ڕوسیا زیاد بکەین. بەبێ فشار و بەبێ دیاریکردنی پلەی پشتگیری ئەوروپاو ویلایەتە یەکگرتەوەکانی ئەمریکا داگیرکردنی نیوەدوورگەی کرین لەلایەن ڕوسیاوە بەردەوام دەبێت و دۆخی ئەو وڵاتە  بەبێ چارەسەر دەمێنێتەوە.

هەروها دوێنی هەریەک لە وەزیرانی دەروەی ئەمەریکا جۆن کێری و وەزیری دەروەی وڵاتی روسیا سەرجەی لاڤرۆڤ لە پاریسی پایتەختی فەرنسا کۆبوونەوە، لە پاش کۆبونەوەکە جۆن کێری ئاماژەی خستە سەر ئەوی کە کەمێک گەشبینی لە پرۆسەکەدا بەدیی دەکرێت. یان ئێلیاسسۆن جێگری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان کە لە ئێستادە لە کیڤی پایتەختی ئۆکرانیایە ئەویش ئەو خاڵە گەشبینە پشتڕاست دەکاتەو.   

 -     یان ئێلیاسسۆن دەڵێت. هەوڵە سیاسیەکان ئێستا زیاتر بەرەوە پیشەوە دەچن، بەر لە ئێستا زیاتر کیشەکان لەلایەن هێزە سەربازیەکانەوە قوڵترببوووە. هەروەها ئەو گفتوگۆیانەی کە لە پاریس ئەنجامدراوەن هەنگاوێک بەرو پێشەوەی بردووین، بەڵام ئەوەی جێگەی ئاماژەیەوە کێشەیە کە وڵاتی ڕوسیا حوکمەتی ئێستای ئۆکرانیا بە ڕوانازانێت و ئەماددە نیە کە گفتوگۆی لەگەڵدا بکات.  ئەوە یەکێکە لەو بابەتانەی کە من لێرە کاری لەسەر دەکەم و هەروهاش هەوڵ دەدەین کە ئەو ئاڵۆزیەی لە ئارادایە هێمنی بکەینەوە.