پێشبڕکێکانی زستانەی تایبەت بە کەمئەندامان پارالیمپیکس دەستیپێکرد

ئەمڕۆ پێشبڕکێکانی ئۆڵۆمپی زستانە تایبەت بە کەمئەندامان پارالیمپیکس لە شاری سۆتچی وڵاتی ڕوسیا دەستپێدەکات.لە ئێستادا هەڵبژاردەی وڵاتی سوید لە سوتچی ئەماددەن. گروپی پێشبڕکێکەرانی وڵاتی سوید لە هەردوو ئاستی پیاوان و ژناندا لە ١٩ یاریزانن  پێکدێت.

پەیامنێری ڕادیۆی سوید بەشی وەرزش ڕوونی دەکاتەوە کە یاریزانانی وڵاتی سوید بەتاسەر دڕواننە پێشبڕکێکان.

 -   لاسێ پێرشۆن دەلێت، زۆربەی یاریزانەکان زۆر بەتاسەوەن کە پەێشبڕکێکانی پارالیمپیکس لێرە لە سۆتچی  دەست پێبکات. لە ڕوی ئاستەوە هەندێک لە یاریزانانی سوید پیویتیسان بە باش بوون هەیە، بەڵام هیوادارم کە لە کاتی دەتسپێکردنی یاریەکاندا هەموو پێشبڕکێکەرانی وڵاتی سوید لە ئاستێکی بەرزدابن. 

وڵاتی سوید یەکێک لەو وڵاتانەی کەلە هەموو چالاکیەکاندا واتە لەو پێنج جۆرە پێشبڕکیاینەی سەر سەهۆڵ و  زستانەدا بەشداریدەکات. جێگەی ئاماژەیە کە وڵاتی سوید لە پێشبڕکێکانی ساڵی ٢٠١٠ کە لە ڤانکۆڤەر ڕێکخرا بوو توانی دوو مەدالیایی برۆنز بە دەست بهێنێت، کە ئەوانیش لە پێشبڕکێکانی خلیسکانی کوورتی سەرس سەهۆڵ skid-sprint و هەروەها یاریەکانی کۆرلین کە لە ڕێگەی کورسی چەرخدارەوە بەڕیوەدەچێت rullstolscurling بەدەستیان هێنابوو.

ئەمساڵ گرووپەکەی سوید بۆ بەدەستهێنانی خەڵات هیچ ئامانجێکیان دیارینەکردووە، بەڵام هیوادارن بتوانن خەڵات بەدەست بهێنن.

 هەر سەبارەت بەو بابەتە لاسێ پێرشۆن ڕوونی دەکاتەوە کە هیوای بەدەستهێنانی خەڵات هەیە، بۆنمونە هەریەک لەو یاریزانانەی کە خەڵاتەکانیی ٢٠١٠ یان وەرگرت کە بریتی بوون لە سێباستیان مۆدین و هێلێنا ڕیپا ئەمساڵیش بەشداری دەکەن. پێرشۆن ئەوەشی ڕوونکردەووە کە ئەو دوویاریزانە ساڵی ٢٠١٠ لەو ئاستە بەرزەی ئێستادا نەبوون ، توانیشیان مەدالیای بەدەست بهێنن. بەتایبەت  کە سێباستیان مۆدین کە لە ئاستی نابینایاندا توانی لە پێشبرکێکانی خلیسکانی کوورتی سەرس سەهۆڵ skid-sprint  خەڵاتی برۆنز وەربگرێت، لە کاتێکدا کەس ىروای بەو نەبوو. لە ئێستادا مۆدین زۆر ئاستی بەرزترە. لە گفتوکۆیەکی پێشووترا سێباستیان مۆدین بۆ ڕادیۆسی سوید بەشی وەرزشی ڕوونکردەووە کە هەستەکەکانی بەراوەرد بە چوار ساڵ لەمەوە بەر جیاوازترە.

 -     سێباستیان مۆدین دەڵێت، هەستی ئێستەم زۆر جیاوازترە بەراوەرد بە چوار ساڵی پێش ئێستا، ئەو کات مەن تانها بۆ ئەوە بەشداریم کرد کە فێری یاریەکان بم. بەڵام ئێستا هەستە بە گرنگی پێشبڕکێکان دەکەم شێوەی مەشقکردنم دوو هێندەی جارەرانە. لەوەش ئاگادارەم کە ڕکابەرەکانی ئێستام زۆر لە جاران بەهێزترن.

 ئەوەی جێگە باسە یاریزان هێلێنا ڕیپایە، دووساڵە لەمەوە بەر کە تەمەنی لە سەرو ٤٠ ساڵەوە کاتێک دەستی بە پێشبڕکیکانی سکی درێژ längdskid کرد، پاشان لەبەر لێهاتووی خۆی لە هەڵبژاردەی سویدا جێگەی کرایەوە و، بڕیارە هێلێنا رۆژی دووشەممە ١٠ مانگی سێ لە یەوکە پێشبرکێیدا کە مەوداکەی ١٥ کیلۆمەتدا لە ئاستی ژنانە بەشدابێت.  

 ڕیپا، لە پێشبڕکێکانی نێونەتەوەیدا توانیوەتی لەو ماوەی دووساڵدا و هەتاوەکوو ئێستا دوو خەڵاتی ئاڵتوونی بەدەست بهێێنێت، بەڵام ‌هێلێنا ڕێپا بۆ ڕادیۆی سویدی بەشی وەرزشی ڕوونکردەووە کە لە ئێستادا ئامانجی گەوەری نیە.

-     ‌هێلێنا ڕێپا دەڵێت، لە پاش سەرکەوتنەوکانی ساڵی ڕابردووم بێگومان ئەمانجەکانیشم کەمێک گۆڕانکاریان بەسەردا دێت، بەتایبەت کە یەکەم جار مەبەستم بەشداریکردنە لە پارالیمپیکس کە ڕویدا مەدالیاشم بەدەست هێنا. بەڵام مرۆڤ دەبێت هەندێک جار بیر لە کاتی ڕابووردوو بکاتەوە کە ئەو کات من تانها ئامانجم بەشداریکردن بوو، ئێستا لێرەم و هەوڵدەدەم کە چێژ لە پێشبڕکێکان ببین. ئەگەر مەدالیایەکیشم بردەوە ئەوە وەک پاداشتێک لێی دەڕوانم.

 لەبەر دۆخی ڕوسیا و كێشەکانی وڵاتی ئۆکرانیا کە ٥٠ میل لە شاری سۆتچی ڕوسیا وە دوورە چەندین چار هەوڵدرا ئەو پێشبڕکیانە بایکۆت بکرێت، بۆ نمونە، کورە شازادەی بەریتانیا، ئێدوارد کە لایەنگرێکی بە‌هێزی هەڵبژاردەی وڵاتەکەیەتی لەو پێشبڕکیانەدا ، بڕیاربوو لە سۆتچی ئەماددەبێت، بەڵام سەردانەکەی بۆ سۆتچی ڕاگرتوو، هەروەها چەندین وەزیری دیکەی ئەو وڵاتە کە بڕیاربوو بۆ پشتگیرکردن لە ‌هەڵبژاردەی بەریتانیا لە سۆتچی ئاماددەبن ،ئەوانیش بایکۆتی ئەو پێشبڕکیانەیانکرد،

 لە وڵاتی سویدیشەوە کچەشازەدە  ڤیکتوریا بڕیاربوو سەردانی سۆتچی بۆ پشگیری لە هەڵبژاردەی سوید بکات، بەڵام لە پاش گفتوگۆکردن لەگەڵ وەزارەتی دەروەی سوید، ئەو گەشتری ڕاگرت.

لاسێ پیرشۆن ڕوونی دەکاتەوە کە ئەکێشانە لە سۆتچی بەدیی ناکرێت

-  لاسێ پێرشۆن دەڵێت، لە ڕووی وەرزشەوانانەوە هێچ شتێک بەدیی ناکرێت، تەنها گرنگی پێشبڕکێکان ناوەندی بیرکردنەوەیە، بەڵام لە کاتی یاریەکاندا ئەوە بدیی دەکرێت کە سیاسەتمەدارەن ئەماددەنین.