گەندەڵی زیاتر لە ناوخۆی سیدادا ئاشکرا دەبێت

لە ڕاپۆرتی ساڵانەی تایبەت بە گەندەڵی لە نێو ڕێکخراوە مرۆڤدۆستەکاندا کە ڕێکخراوی یارمەتی نێونەتەوەی سوید (سیدا) ئەمڕۆ لە کۆنفراسی چاپەمەندیدا بڵاویکردەووە دەرکەوتووە کە ڕێژەیی گەندەڵی لە ساڵی ڕابووردوودا زیاتر ئاشکرا بووە.ئەمەش لەڕێگەی چەندین سیستەمی جیا جیاوە ڕێکخراوە یارمەتی نێونەتەوەی سوید سیدا توانیەوەیەتی ئەو ئەگەندەڵیانە ئاشکرا بکات.

ئەو ئامارەی کە  ئێستا لەبەر دەستدایە تایبەتە بە ساڵای ٢٠١٣ بەڵام ئەم ساڵ بڵاو دەکرێتەوە. ئەوەی جێگەی ئاماژەیە کە ئاستی ئەوگەندەڵیانەی ئاشکرا بووە و ڕاپۆرتی  ساڵی ٢٠١٣ لەسەر دراوە ١٤٠ راپۆرتە، ئەمەش بەراوررد بەساڵی ٢٠١٢ ئەوا ٢٠ ڕابۆرت زیادیی کردووە.

هەروەها لەو ١٤٠ ڕابۆرتە کە لەسەر ڕێکخراوەکان دراوە دەکەوتووە کە ٣٥ ڕپۆرتیان تایبەتە بەو ڕێکخراوانەی کە خودی ڕێکخراوی یارمەتی نێونەتەوەی سوید سیدا هاوکاری ئابووریان بۆ دابین دەکەت.بەڵام ئەگەر بێت و ڕێژەی ئەو ڕاپۆرتانەی کە لە ئێستادا  لەسەر گەندەڵی لە نێو ڕێکخراوەکاندا ددرێت بەراوردی بکەی بە ساڵی ٢٠٠٧ ئەوا ڕوونە کە نزیکە پێنج ئەوەندەیە زیادیکردووە.

 لە کۆی ١٨ ملیار کرۆن ڕێکخراوی یارمەتی نێونەتەوەی سوید سیدا داوای گەڕاندنەوەی ٢١،٧ ملیۆن کرۆن دەکاتەوە.

 چەند ڕێگایەکەی جیاواز دەگیرێتە بەر، بۆ نمونە  یەکەم هەنگاو لێکۆڵینەوەیەک لە ناوخۆی ڕێکخراوەکەوە یان ڕێکخراوی یارمەتی نێونەتەوەی سوید سیدا دەست پێدەکات. ئەمجا شێوازی گەندەڵیەکە هەڵدەسنگێندرێت. بۆ نمونە  لە ڕاپۆرتەکاندا هاتووە کە هەندێکجار ڕوویداوە تاکە کەسێک لە دەمانخانەیکی ڕێکخراوەکاندا کاری کردووە و هەستاوە بە فرۆشتنی ئەو دەرمانانەی کە بەخۆڕای دەدرێتە هەژاران. یان لە ڕۆی مرۆیەوە، نمونەیەکی دیار ئەوەبوو کە پارێزەرێک لە وڵاتی ئەفغانستان کە کاری بۆ پشگیریکردن لەو کەسانەی کە کەمدەرامەت کردووە، بەڵام لە بەرامبەردا پارەی لێوەرگرتوون یان لەکاتی دادگایەکاندا بەرتیلی وەگرتووە. هەروەها کەسانێک هەیە کە بەناوی خەرجی زیادەووە پارەکان دەخەنە گیرفانی خۆی، بەڵام بەڕێوەبەری گشتی ڕێکخراوی یارمەتی نێونەتەوەی سوید سیدا. شارلۆت پێتری گۆرنیتسکا ڕوونی دەکاتەوە کە ئەو ڕێکخراو و کەسانە زۆربەی جار مامەڵەیان توندیان لەگەڵدا دەکرێت.

 -        شارلۆت پێتری گۆرنیتسکا دەڵێت. ئێمە  هەندێک جار پارەکانیان لێدەسێنینەوە،  ئەگەر پێویست بکات ئەوا لە پۆلیس شکاتیان لێدەکەن. زۆربەی کات بە توندی ڕووبەڕیان دەبینەوە، بەڵام پرسەکە لەوەدایە کەچی ڕویداوە، هەروەها ئەو رێکخراوانە خۆیان رووبەڕەی ئەجۆرە رووداوانە دەبنەوە.

 لەم ساڵانەی دوایدا بەچەند شێوەیەک هەوڵدراوە کە چارەسەر بۆ دۆزینەوی گەندەڵی بدرێت، بۆ نمونەو لە ڕێگەی ڕاپۆرت ناردنی نهێنی لەسەر گەندەڵی لەنێو ڕێکخراوەکاندا کە تاکە کەسە دەتوانێت لە ڕێگەی مەڵپاڕی سەرکەی سیداوە بنێڕێت. ئەو بەشە پێیدەوترێت ( viselbålsa systemet) . ئاپێکئ تایبەت دامەزرێندراوە بۆ هەمان مەبەست یان لە ڕیگەی نمونە گیریەوە. هەرەوها کارمەندای ڕێکخراوەکەش کۆرسی فرێرکاریان تایبەت بە بواری گەندەڵی بۆ گیراوە.

  گەندەڵی لە ڕێگەی ئەو پارەی کە ڕێکخراوی یارمەتی نێونەتەوەی سوید سیدا بە ڕێکخراوەکانی دیکە دەدات دەکرێت. وڵاتی ئەفغانستان بە گەندەڵیترین وڵات لە جیهاندا دەستنیشانکراوە.  ساڵانە وڵات سوید نزیکەی ٦٠٠ ملیۆن کرۆن وەک کۆمەک بۆ ئەفغانسان تەرخان دەکات، بەڵام نزیکەی تەنها ٢٠٠-٣٠٠ هەزار کرۆن ئاشکرا بووە کە بۆ گەندەڵی بەکار دەهێنراوە.  سەبارەت بەو پرسیارە بۆچی ڕێژەی گەندڵی زیاتر ئاشکرا ناکرێت،  توور بیۆرن پێتەر شۆن بەڕێوەبەری بەشی هاوکاریەکانی ئاسیاو ئەفەریقای باکووری ڕێکخراوی یارمەتی نێونەتەوەی سوید سیدا ڕوونی دەکاتەوە کە ئەوان ئەوانیش ئەو پرسیارە لە خۆیان دەکەن.

-        توربیۆرن پێتەورشۆن دەلێت. ئێمەش ئەو پرسیارە زۆربەی جار لە خۆمان دەکەین، بەڵام لەهەمان کاتدا ڕونکلردنەوی زۆر بەدیدەکەین ئەیش لەوەدا خۆی دەبینێتەوە کە ئێمە کارانین، بەڵام ئەمە پرسێکە کە ئێمە بەردەوام کاری لەسەر دەکەین.

هەروەها هیچ ڕێکخراوێکی سوید لە گەندەڵیەکان تێوە نەگلاون، بەڵام نزیکەی ٣٥ ڕێکخراوی وڵاتانی دیکە کە هاوکاری ڕێکخراوە سویدەیکان دەکەن تێوە گلاون و هەندێکیشان کارەمەندیان لەسەر هۆکارەکانی گەندەڵی لەسەر کار لابراووە.

چەندین ڕێکخراو مرۆڤدۆست هەیە کە سەر پارتی سیاسیە سویدیەکانن و ئەوانش هاوکاری لە ڕێکخراوی یارمەتی نێونەتەوەی سوید سیدا وەردەگرن و کۆمەکی پێدەکەن. بەڕێوەبەرانی ڕێکخراوی یارمەتی نێونەتەوەی سوید سیدا ئاماددە نەبوون هیچ زانیاریەک لەسەر تێوەگلانی ئەو ڕێکخراوانە بدەن و ئاماژەیان بۆ ئەو لێکۆڵینەوەیانە کرد کە لە بەردەستدان و کاری لەسەر دەکەن.