شانۆکارانی سویدی ئەمشەو بەسەرهاتی ڕەوی کۆچبەران دەخوێننەوە

6:21 min

بەرنامەی دوکیۆمێنتەری رادیۆیی "مین فلیکت" کە هاوکاری زایەڵە شیلان دلژەن ئامادەی کردبوو سەرنجێکی زۆری گوێگرانی ڕادیۆ سوید بەرەوخۆی ڕاکێشا و دەنگدانەوەیەکی یەکجار زۆری لە ناو کۆمەڵگای سویدیشدا هەبوو. بە جۆرێک کە تەوژمی بەخوڕی جەماوەری کۆچەری بەدوای خۆیدا هێنا کە ئەوانیش حەزیان دەکرد بەسەرهاتی ڕەوی خۆیان بۆ سوید بگێڕنەوە. ئەمشەو ئەم چیرۆکانە لە سەر شانۆی گەورەی دراماتن دەخوێندرێنەوە.