پێشنیازی درێژکرنەوەی مافی کارکردن وەک خۆی دەمێنێتەوە

پێشنیازی درێژکرنەوەی مافی کارکردن لە ٦٧ ساڵیەوە بۆ ٦٩ ساڵ کە لەلایەن هەر چوار پارتەکەی هاوپەیمانی ڕاستەکانەوە پیشکەش کرابوو لە ئێستادا جێبەجێ ناکرێت ئەو پرسیارە بۆ کاتێکی نادیار وەک خۆی دەمێنێتەوە.

جێگەی ئاماژەی کە هاوپەیمانی ڕاستەکان لە بەرنامەی هەڵبژارنەکانی ساڵی ٢٠١٠ بەڵێنیان دا کە خانەنشتینان بتوانن زیاتر کار بکەن، واتە هەتاوەکو تەمەنی ٦٩ ساڵی. بەڵام وەزیری بیمەی کۆمەڵایەتی ئولف کریستەرشۆن پێداگیری لەوە دەکات کە هاوپەیمانی ڕاستەکان بەڵێنیان نەشکاندووە،  ئەو پرسەیان ڕاستەوخۆ دوای لە هەڵبژاردنەکانی ئەو ساڵە هەڵسەنگێندراون.

 -   ئولف کریستەرشۆن دەڵێت: بە پێچەوانەوە، حوکمەت لە ڕێگەی گرووپەی خانە نشینان، کە پرسەکانی خانەنشینیان لە ئەستۆدایە ڕوونی کردۆتەوە کە ئەو یاسای مافی مانەوەی  تەیبەتە بەخانە نشیان، ناکرێت گۆڕانکاری بەسەر ئەو پرسەدا بێنت.