پیاوێک بەسزای ١٦ ساڵ زیندانی دەکێرێت

ئەمڕۆ دادگای تێهەڵچونەوە سزای ١٦ ساڵ زیندانی بەسەر پیاوێکی تەمەن ٤٠ ساڵدا سەپاند.

ئەو پیاو لەسەر کوشتنی مارینا یوهانسسۆن لە شاری ستێنئونگسوند کە ساڵای  ٢٠١٠ دا کوژرابوو  سزادرا. پارێزەری گشتی داوای زیندانی هاتا هاتایی یان زیندانی سنوردارکاراو بۆ ماوەی ١٨ ساڵ بۆ ئەو پیاوە کردبوو.

ئەو پیاوە ٤٠ ساڵە پێشتری پەیوەندی لەگەڵ مارینا یوهانسسۆن هەبوو و هاوژیانی بووە. جێگەی ئاماژەیە ساڵی ٢٠١٢ تەرمەکەی مارینا یوهانسسۆن لە پاش نزیکەی دوو ساڵ  بەکوژراوی دۆزرایەوە. لە پاش پشکنینی پزیشکی دەرکەوت کە مارینا بە فیشەک کوژراوە.