منداڵان دووچاری سوکایەتی دەبنەوە

منداڵان زیاتر لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە دووچاری سوکایەت و ئازاردان دەبنەوە. یەک لەسەر سێی منداڵانی تەمەن ١٠- ١٦ ساڵ لە ڕێگەی ئینتەنێتەوە بێڕێزی و سوکایەتیان پێدەکرت.

لە ڕاپۆرتێکی نوێی رێکخراوی فرێندس کە ڕێکراوێکە دژی سوکایەتی پێکردن و توندو تیژی کار دەکات دەرکەوتووە ،کە لە نێو ئە منداڵانەشدا یەک لەسەر دوویان لە کچان پێکدێن کە ڕووبەڕوو ئازار و سوکایەتی دەبنەوە.  بە پێی ڕاپۆرتی رێکخراوەکە کچان زۆربەی کات لەو تەمەنەدا،  لەو ڕێگەیەوە لێکدانەوەی ناشیرینان سەبارەت بە ڕوخساریان بۆ دەنێردرێت.

 بەرێوەبەرانی ڕیکخراوەکە ئەم بابەتە بە كێشەیەکی گەوررەی کۆمەڵایەتی لە قەڵەمدەدەن و پێیان وایە کە کەسانی گەرە دەبێت بەرپرسیارێتی زیاتر نیشان بدەن.