توندوتیژی لە قوتابخانەکاندا زیاد دەکات

سکاڵا لەسەر بەکارهێنانی توندوتیژی لە قوتابخانەکاندا زیاد دەکات.

لە نێوان ساڵانی ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٤ تۆمارکاردنی سکاڵا تایبەت بەبەکارهێنانی توندوتیژی بۆ لە % ٤٠ زیادیکردوە، هەروەها سکاڵایی لەسەر هەڕەشەی تۆمارکراوە لە نێوان ئەو ساڵانەدا بەڕێژەی لە% ٢٠ لە قوتابخانەکاندا زیادیکردوە. جێگەی ئاماژەی کە لەڕوانگەی زیادبوونی ئەو شێوازە هەڵسوکەوتانەوە ئەوا ڕەوشی تەندوستی قوتابیان ڕوو لە خراپتر دەکات.

ئەو ڕووداوانەی کە جێگەی مەترسین وەک سکاڵا لەلای دەزگای ژینگەی کار (Arbetsmiljöverket) تۆمار دەکرێ. بۆ نمونە ئەگەر قوتابیەک ئازاری جەستەیی پێ بگات ئەوا بەئامبوولانس یان ئۆتۆمبیلی فریاکەوتن بۆ نەخۆشخانە ڕەوانە بکرێت، ئەو ڕووداوە دەتواندرێت وەک مەترسیدار لە قەڵەم بدرێت.