هەنگاوی نوێ پێویستە بۆ بەرنگار بوونەوەی شێرپەنجەی منداڵ

لەماوەی دەساڵایی رابردوودا لەبواری چارسەری ئەو منداڵانەی توشبووی جۆرەکانی نەخۆشی شێربەنجەبوون هانگاوی باش و پیشکەوتوو نراوە.

ئەمەش بووە بەهۆی ئەوەی کە ئەو منداڵانە بەڕێژەیەکی بەچاو بتوانن لەژیان بەردەوامبن و بژین. بەڵام بۆ ئەوەی بتواندرێت بەرنگاری دوژوار ترین شێوازەکانی نەخۆشی شێربەنجە کەمنداڵان تووشی دەبن بکرێت، پێویستە بایەخ بەو بنکە تایبەتانەی کە لەم بوارەدا بەئەزموونن بدرێت. ئەمەش لە کۆبوونەوەی هەفتەی توێژینەوەدا لە ئینستیتوتی کارۆلینسکا پسپۆڕان پشتگیری خۆیانیان بۆ دووپاتکردەوە.

هەروەها پسپۆڕان ئاماژەیان بەوە کردووە کە پێویستە چارەسەر نەخۆشی شێرپەنجەی منداڵان بەناوند بکرێت. واتە بنکەیەکی تایبەت بکرێتەوە. نمونەش وڵاتی هۆڵەندایە کەلەم بوارەدا سەرکەتونیان بەدەست هێناوە.