گومان دەکرێت کۆمپانیاکان بەرتیل بدەن

ئەو کۆمپانیانەی لە ستۆکهۆڵم لەبواری خزمەتی ناوماڵدا بەتایبەت بۆ (کەسانی پیرو پەککەوتە) ئەو کارە ئەنجام دەدەن، ئەوەی بەسوید بە (hemtjänstföretag) ناسراوە، گومانی بەرتیل دانیان لێدەکرێت.

بۆ نمونە ئەو کۆمپانیانە بەڵێنی دیاری، یان ئەو بەشە پارەی کە بەساڵاچووان لە ئەستۆی خۆیاندایە کۆمپانیایاکان بۆیان دابین بکەن. هەروەها دابین کردنی قووتوی خواردن، فڕنی میکرۆ یان شتومەکی دیکە کەسەرنجی بەساڵاچووان بەلای خۆیاندا ڕابکێشن کردوە. ئەمەش بۆ ئەوەی کڕیار یان کەسی زیاتر کە پێویستیان بەو خزمەتە هەیە بۆلای خۆیان ڕاکێشن.

پەپێی یاسای بازاڕدۆزینەوەی ئەم بوارە، بەکار‌هێنانی ئەو شێوازە هەڵسوکەوت بۆ ڕاکێشانی زیاتر مشتەری ، ئەوا ئەو کارەی کۆمپانیاکانی خزمەتی ناوماڵ پێشێلکردنی یاسایە. لەبەر ئەوەی بەساڵاچووان بەپێی یاسا دەبێت خۆیان بەخواستی خۆیان بەبێی کاریگەری ڕێکلامی ناپەسند لە نێو کۆمپانیاکاندا، ئەو کۆمپانیای جێگەی متمانەیانە هەڵیبژێرن.

هەروەها لەو کارە نایاساییە بەڕێوەبەرایەتی چاودێری بەساڵاچووان لە شارەوانی ستۆکهۆڵم (Äldrevårdsförvaltningen) هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە کە لەکاتی هاتنە ئارای ئەو شێوازە هەڵسوکەتەوە بەڕێوەبەرایەتییەکەیان ئاگاداربکرێتەو. بۆ ئەوەی ڕێگری لە تاوانکاری بکرێت.