هێڵەکانی پەیوەندی دووچاری کێشە دەبن

هەر یەک لە هێڵی پەیوەندی کۆمپانیاکانی وەک تێلییا و تێلێ تڤۆ کێشەیان لەڕوانگەی بەکار هێنانی ئینتەرنێت، پەیوەند تەلەفۆنی بەهەموو شێوازەکانیەوە بۆ هاتۆتە ئاراوە.

هەر یەک لە هێڵی پەیوەندی کۆمپانیاکانی وەک تێلییا و تێلێ تڤۆ کێشەیان لەڕوانگەی بەکار هێنانی ئینتەرنێت، پەیوەند تەلەفۆنی بەهەموو شێوازەکانیەوە بۆ هاتۆتە ئاراوە. بەتایبەت گەورەترین کێشە لەسەر تۆڕی (3-G)یە کە لەهەموو وڵاتدا ناتوانرێت بەباشی ئەو تۆڕ بەکار بهێنرێت.

جێگەی ئاماژەیە کە ئەم کێشەیە هەتاوەکو ئێستا ئاشکرا نەبووە. بێجگە لە ئینتەرنێت و پەیوەند تەلەفۆنی کەلەڕێگەی مۆبیلەوە دەکرێت، ئەو پەیوەندیانەش کە بەئینتەرنێتەوە بەستراون ئاوانیش بەهەمان شێوە دووچاری کێشە بوون کە بوو بەهۆی ئەوەی هێڵەکانی خۆدی ئەو کۆمپانیانە نەتوانرێت پەیوەندیان پێوە بکرێت. بەبپێی ڕاگەیاندنێکی کۆمپانیایی تێلێ تڤۆ ئەو كێشەیە بۆ دۆزینەوە و چارەسەرکردنی چەند کاتژمێرێکی پێدەچێت.