یۆران هێگلوند ماڵئاوایی کرد

دوێنی یۆران هێگلوند دواین وتاری خۆی وەک سەرۆک پارتی دیموکراتە مەسیحیەکان پێشکەش کرد.

لەپاش ١١ ساڵ وەک سەرۆک پارت و بەئامادەبوونی ٨٠٠ ئەندامی ئەو پارتە لە شاری ئورێبرۆ یۆران هێگلوند هەست و سوپاسگوزاری خۆی دەربڕی و ئاماژەی بەو سەرکەوتنە سیاسیەی پارتەکەی لە هەڵبژارنەکانی ڕابردوودا کرد.

پاش ڕەخنەی ئاراستەی پارتی لیبارڵی گەل کرد کە بەڕێکەوتن لەگەڵ پارتی چەپدا بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی کۆمەکی سەرپرشتی (vårdnadsbidraget) جێبەجێ کردوە. هەروەها هاوخەمی خۆی سەبارەت بەو پشتگیریە کەمەی ئێستای هاوڵاتیان بۆ پارتەکەی کرد. جێگەی ئاماژەی لە ئێستادا لە نێو ئەندامانی ئەو پارتەدا ململانێی وەرگرتنی پۆستی سەرۆک پارت دەستی پێکردووە.