ئاککۆ ئانکەربێری دەست لەکاندیت کێشانەوەی خۆی ڕاگەیاند

ئاککۆ ئانکەربێری سکرتێری پارتی دیموکراتە مەسیحیەکان کە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک پارت خۆی کاندیت کردبوو، ئەمڕۆ بەناوەندی بیرۆی تێ تێی ڕاگەیاند کە دەست لە کاندیت کردنی خۆی هەڵدەگرێت.

هەروەها ئاماژە بەوە دەکات کە لە نێو پارتەکەیدا ئەو پشتگیریە پێویستەی نیە کە وەک سەرۆک پارت بتوانێت کار بکات. جێگەی باسە کە دەست لەکاندیکێشانەوەکەی خۆی لەپاش وتوێژکردن لەگەڵ کۆمیتەی ئامادەکردنی هەڵبژاردنی پارتەکەیدا ڕاگایاند. جەختیشی لەسەر ئەوە کردەووە کە خۆی بۆ ئەندامی مەکتەبی پارتەکەی کاندید ناکات. لە ئێستادا تەنها سێ کاند ئامادەن بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی پارتی دیموکراتە مەسیحیەکان، ئەوانیش ریتن لە: ئێبا بووش توور، یاکووب فۆرش مێد و پێرنیلا گونتەر.