هەڵبژاردەی سوید دەستنیشان کرا

ستافی هەڵبژاردەی سوید لە ئاستی پیاوەندا بۆ پێشبرکێکانی سکای یان شیدوور ئەمڕۆ هەڵبژێردراو یەکلا بووە کە کام لە یاریزانانی ئەم بووارە سبەینێ لە پێشبڕکێ نێونەتەویەکاندا لە شاری فالوون بەشداری دەبێت.

ئەو یاریزانانەش بریتین لە: کالێ هالڤەرشۆن، مارکووس هێلنەر، یوهان ئولسۆن و دانێل ڕیکاردسۆن. بەڵام ڕیزی دەست پێکردن یان کام لەم یاریزانانە لەسەرتادا دەست پێدەکات هەتاوەکو ئێستا یەکلا نەبووەتەوە.