خانەی بەخێوکردنی منداڵان كێشەیەکی گەورەیە

کەمی خانەی بەخێوکردنی منداڵان لەسویدا شارەوانیەکان ناچار دەکات کە هەوڵی دۆزینەوەی چارەسەری دیکە بدەن.

لە هوموو سویدا جێگەی دابینکراو بۆ ئەو منداڵانەی کەلە خێزانەکانی خۆیان دادەبڕیت ئێجگار کەمە. لەو ڕوانگەشەوە منداڵان بەشێوەیەکی بەرچاو لەبەر نەبوونی جێگەی سەقامگیر دەبنە قوربانی.

شارەوانیەکان لە ئێستادا سەرقاڵی دۆزینەوەی خێزانی نوێن کە بتوانن ئەو منداڵانە لەلای خۆیان جێگە بکەنەوە یان بەخێو بکەن. لەبەر ئەم هۆکارەش بەشێکی زۆر لەو شارەوانییانە دەستیان بەهاکاریکردنی یەکتر کردوە بۆ ئەوی چالاکتربن.

ئەو هاوکاریەش لەوە پێکدێت کە شارەوانیەکان لە ڕوانگەی خوێندن و بەرنامەداڕێژی لە خانەی بەخێوکردنی منداڵان هاوبەش و هاوکاربن. بۆ نمونە لە پارێزگای یەمتلاند چەندین شارەوانی دەستیان بەپەیڕوکردنی ئەو شێوازە کارە کردووە، لەبەر ئەوەی منداڵان ئدی نەبنە قوربانی. بۆ دۆزینەوە خێزانی نوێش شارەوانیەکان ئەمڕۆ تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان زیاتر بەکار دەهێنێت.