کچانی گەنج ڕووبەرووی دەستدرێژی دەبنەوە

کچانی گەنج لەسەر کار بەراورد بەکەسانی دیکە زیاتر ڕووبەڕووی وەڕسکردن و ئازاردان دەبنەوە.

بەتایبەت ئەو کچانەی کە تەمەنیان لە نێوان ١٦-٢٩ ساڵە. ئەمە ڕاپۆرتێکی نوێی سەندیکای گشتی کرێکاران (LO) کە لە ڕۆژنامەی داگێنس نیهێتەردا بڵاو بکراوتەوە ئاشکرای کردووە.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتە لە % ١٤ کچان لەو تەمەنەدا ڕووبەڕووی ئازاردانی جنسی بووەنەتەوە، ئەمەش لەلایەن کڕیار، میوان یان کەسانی بەساڵاچووە. هەروەها لە % ٣ کچانیش دانیان بەوەدا ناوە کە سەرۆک کار یان هاوکاریان ئازاریان دەدەن. هەروەها ئەو کچانەی کە فەرمانبەری حکومین لەو بوارەی ئەواندا ئاماژە بەو ڕێژەیە دەکەن کە لە % ١٢ و لە %٦ .