کەسانی کەمئەندام زیاتر لە بازاڕی کاردا دادەمەزرێن

5:26 min

کەسانی سستئەندام لە ڕێگەی هاوکاری مرۆیەوە دەتوانن کاریان دەستبکەوێت.

دەزگای کاردیتنەوە (Arbetsförmedlingen) لە ڕێگەی بەرنامەیەکی تایبەتەوە بۆ هاوکاریکردنی کەسانی سست ئەندام و کەمئەندام توانیوەیەتی بەهەزاران کەس لەبازاڕی کاردا دەبمەزرێنێت.  یەكێک لەو کەسانە خەلیل ڕەزاییە کە لەپاش تووشبوونی نەخۆشی شێرپەنجەی دەماخەوە دەستی ڕاستی لەکار کەوتووە.

 - خەلیل ڕەزایی دەڵێت. هەندێک جار زۆر زەحمەت بووە بەلامەوە و کە تەنانەت کارێکی ئاسانیش ئەنجام بدەم. بەڵام ئێستا زۆر خۆشحاڵەم کە ئەم دەرفەتە هەیەو هاوکاری دەکرێم.

خەلیل ڕەزایی بەڕەگەز ئەفغانییەو یەکێکە لەو  ٦٠٠٠ هەزار کەسەی کە لەڕێگەی بەرنامەیکی تایبەتەوە بۆ هاوکاریکردنی کەسانی سستئەندام و کەمئەندام لەبازاڕی کاردا دامەزراوە و ئەم بەرنامەیە دەزگای کاردیتەنەوە (Arbetsförmedlingen) بەڕێوەی دەبات.

 جێگەی ئاماژەیە کە ڕەزایی لە پاش تووشبوون بەنەخۆشی شێرپەنجەی دەماخ دەستی ڕاستی لەدەست دەدات.  بەپێی ئەو ئامەری ئەمڕۆ دەزگای کاردیتنەوە بڵاویکردۆتەوە ئەوا ئاشکرا بووە کە ساڵی ڕابردوو بەراورد بە ساڵێک پێش پار ساڵ کەسانی کەمئەندام و سستئەندام زیاتر دامەزراون. ئەگەر بچینەوە سەر دۆخی خەلیل ڕەزایی ئەوا خەلیل زۆر سوپاس گوزارە بۆئەوەی کە کارمەندێکیان تایبەت بۆ هاوکاریکردنی ئەو دامەزراندووە.

 جێگەی ئاماژەیە کەسە هاوکارەکەی خەلیل ڕەزایی، ئامێلا یوکۆڤیچە کە ڕاوێژکاری خزمەتگوزاری و یەکێکە لەو ٥٥٠  کارمەندەی کە بۆ ئەم هاوکارییە تایبەتە لە دەزگای کاردیتنەوە لە ساڵی ٢٠٠٨ وە دامەزراوە.  ئەمە بۆ ئەوەی کەسانی کەمئەندام و سستئەندام لەبازاڕی کاربێببەش نەبن و لە ڕێگەی هاوکاری جیاجیاوە کاریان دەستبکەوێت. 

ئەگەر باس لە ئەرکەکانی ئامێلا یوکۆڤیچ بکەیین، ئەکە کانی یوکۆڤیچ بریتیە لە گەڕان بەدوای خاوەنکارە و دۆزینەوە چارەسەری ئەو کێشانەی کە بۆ کەمئەنداما دێنە پێشێ.

-  ئامێلا یوکۆڤیچ دەڵێت. هاوکارییە هەستیارییەکان زۆر گرنگن. زۆربەیی ئەو کەسە سستئەندام و کەمئەندامانە ئەگەر منیان لەسەرەتای کارکردنیانەوە لەگەڵدا نەبێت زاتی ئەوەیان نییە بچنە سەرکار. زۆر گرنگە هەتاوەکو ئەوکاتەی کە پەیوەندی لەگەڵ کەسێکی دیکە دەدۆزنەوە پێویستیان بەپشتگیر هەیە، لەبەر ئەوەی لەخۆیان دڵنیابن.

 ساڵی ڕابردوو نزیکەی ٦٠٠٠ هەزار کەمئەندام و سستئەندام لەسویدا بەهۆی ئەو بەرنامە دەزگای کاردیتنەوەوە دامەزراون کە ئەمەش بەراورد بەساڵی ٢٠١٣ لە % ٢٨ زیادیکردووە. بەڵام ڕازیکردنی خاوەن کارێک یان خاوەنی هوتێلێک کە توماس یێردێباری خاوەدانداری دەکات بۆ ئەوەی خەلیل ڕەزای کە کەمئەندامە و  کاری خاوێنکردنەوەو کسکدانی پێبدات زۆریی پێویست بووە.

-  توماس یێردێباری دەڵێت. کەسێکی کەمئەندام کە تەنها یەک دەستی هەیە و تەنانەت توشی شێرپەنجەی دەماخیش بووبێ، یەکەم جار با ڕاستیتان پێبڵم چاوەڕوانی ئەم دەرئەنجامە نەبووم کە ئەم کەسە بتوانێت کاری کستدان یان خاوێنکردنەوە ڕاپەڕێنێت. بەڵام ئەوەی کە زۆ خۆشحاڵم دەکات ئەوەیە کە هەڵبووم لەبیروبۆچوونمندا.

 سەبارەت بەو پرسیارە کە چی جیاوازیەک لەوەدا بەدی دەکەیت کە تۆ وەک خاوەنکارێک پێویست ناکات کە هەموو هاوکاریکردنێکی ئەم کەسە بگریتە ئەستۆ. لەوڵامدا توماس یێردێباری ڕوونیکردەووە کە ئەو هیچ دەفەتێکی نییە، بتایبەت لە ڕانگەی کاتەوە . ئیدی ئەوە جیاوازییەکەیە.

 هەروەها بەڕێوەبردنی ئەم هاوکاریەش کە لەڕێگەی راوێژکاری خزمەتگوزاریەوە دەزگای کاردیتنەوە بەڕێوە ەبات لەڕووی ئابووەیەوە هەرزان نییە، بۆ نمنونە خوودی دەزگای کاردیتنەوە بەشێکی زۆر مووچەی کەسە کەمئەندام و سستئەندامەکە دابین دەکات. لەدۆخی خەلیل ڕەزاییدا دەزگای کاردیتنەوە لە % ٨٠ مووچەی خەلیل ڕەزایی دابین دەکات. لە ئێستادا دەزگای کاردتینەوە و دەزگای سندوقی بیمە یەکەم هەڵسەنگاندن سەبارەت بەچۆنێتی خەرجییەکان ئەنجامدەدەن.

 بێنگت ئێکلوند لە دەزگای کاردیتنەوە بەرپرسی شێوازی کارەکانە.

-  بێنگت ئێکلوند دەڵێت. باوەڕم زۆر بەم دەمازراندنە لە ڕێگەی هاوکاریکردنەوە هەیە و ئەم شێوازە کارە بەچالاک دەزانم کە کەمئەندامان لێێ سویدمەندببن.

 هەروەها دەستکەوتی دەرئەنجامی ئەم هەنگاوە شایەنی باسکردنە، بەتایبەت بۆ خەلیل ڕەزایی.

خەلیل ڕەزای باس لەوە دەکات کە ژیان بەبێ کار ناچێتە سەر و ئەو ئێستا خۆشحاڵە کە کاری خاوێنکرنەوە و گسکدانی وەرگردووە.

خەلیل ڕەزایی لە ئیستادا بۆ هەمیشەیی وەک خاوێنکارێک لە یەکێل لە هوتێلەکانی شاری ستۆکهۆڵ دامەزراوە و کار دەکات.