ڤاڵستروێم باسی مەترسی چەکی ئەتۆمی کرد

دوێنێ بەر لە کۆنفرانسی چاوەدێری بۆ بەربڵاونەبوونی چەکی ئەتۆمی، وەزیری دەرەوە سوید مارگۆت ڤاڵستروێم بە ڕۆژنامەی سڤەنسکا داگبلادێتی گوت کە مەترسی چەکی ئەتۆمی لە ئاستێکی هەرە تەنگاوییدە. ئەمەش بەتایبەتی لەکاتێکدا کە ڕووسیا هەڕەشەی ئەوە دەکات کە ئامادەیە چەکی ئەتۆمی بەکاربێنێت.

لەماوەی چوار حەوتوودا نەتەوە  یەکگرتووەکان  چاوەدێری ئەو وڵاتانە دەکەن کە چەکی ئەتۆمیان  هەیە تا بزانن ڕێککەوتنی داماڵینی چەکی ئەتۆمی پیادا دەکەن یانا.  وەزیری دەرەوەی سوید، مارگۆت ڤاڵستروێم لەم پەیوەندیەدا دەڵێ "حکومەتی نوێ دەیەوێ لەم مەیدانەدا جێگا بگرێتەوە" تا بۆ داماڵینی چەکی ئەتۆمی چالاکانە هەوڵ بدات.