
هاوکاری باکووریی لەدژی تووندڕەویدا
چووار وەزیری چوار ولاتی باکووری هاوکاری لەدژی تووندڕەویدا دەستپێدەکەن. ئەمڕۆ وەزیری فەرهەنگ و دیموکراسی سوید، سەر بە پارتی ژینگە، ئالیس با-کونکێ، لەگەڵ هاوکارەکانی لە وڵاتەکانی، نەرویج، دانیمارک و فینلەند، وتارێکی هاوبەش لە ڕۆژنامەی ئێکسپرێسێن بڵاودەکەنەوە.
لەگوێن ئەم وتارە، هەر چوار وڵات کێشەی تووندڕەویان هەیە، کە بەشێوەی بڵاوکردنەوەی پرۆپەگاندای تووندڕەوی لەسەر ئینتەرنێت و تاوان بەرامبەر بە کامیەتیە ئاینیەکان، خۆی نیشان دەدات.
مەبەست لەم ئەم هاوکارییە ئەوەیە کە بتوانن پەیوەندی بەوانە بگرن کە لەژێر کۆنتڕۆڵ دەرکەوتون و ئیمکاناتیان پێبدەن واز لە تووندڕەوی بهێنن و بگەڕینەوە ناو کۆمەڵگا. وە ئەمەش لە پڕۆژەی سوید بۆ توندڕەوانی پێشوو، کە لە فریسهوسێتی ستۆکهۆڵم بەڕێوەدەچێت، سرووشی وەگرتووە.