سێنتەر: منداڵی پەنابەر دەبێت بە چڕوپڕی سویدی بخوێنن

یەکێک لەو پێشنیازانەی پارتی سێنتەر بۆ باشکردنی هاوگونجی کردووە دابینکردنی کۆرسی چڕووپڕی فێربوونی زمانی سویدییە بۆ 10 هەزار منداڵی پەنابەر.

ئەم پێشنیازەی سێنتەر بەشێکە لە پێشنیازی بودجەی پارتەکە کە بۆ پەرلەمانی دەنێرن و بەوپێیە داوا کراوە 300 ملیۆن کرۆن بۆ کۆرسی فێربوونی زمان تەرخان بکرێت.   

پارتی سەنتەر هەروەها پێشنیازی چەند پرۆژەیەکی مەدەنییان کردووە بۆ نموونە یانە وەرزشییەکان بیمەیەکیان پێ بدرێت بۆ دابینکردنی ڕێنیشاندەری تایبەت بۆ پەنابەران.هەروەها سێنتەر داوای کەمکردنەوەی خەرجی نیشتەجێیی پەنابەرانی کردووە کە دەستگەی کۆچ خانووی چۆڵ لەو ناوچانەی سوید بۆ پەنابەران بە کرێ بگرن کە ڕێژەی دانیشتوانی کەمە.